Thursday, July 31, 2014

درۆ کردنی منداڵان و دە ئامۆژگاری بۆ دایک و باوکان

 mnal u dro
نوسینی میخائیل ڤینتەرهۆف – وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە: کامەران چروستانی
لە ناو جانتاکەمدا پێنجهەزار دینار دیار نەماوە، ئەو شیرینیەی کە لە ناو کەوانتەرەکەدا شاردبوومەوە دیار نەماوە، کەسێک بە دزیی منەوە کۆمپیوتەرەکەمی بەکارهێناوە: بەڵام هەر کاتێک پرسیار دەکەم، هەر وەک هەموو جارێک کەس نەبووە . لە بری ئەمە، بێگوناهانە منداڵەکەم وەک جاری پێشوو دەڵێت: دایە، من نەبووم! هەرچەندە باوک و دایک زۆربەی جار بە باشی لێیان ڕوونە، کەی منداڵەکان ڕاستی ناڵێن. لەم بارانەدا باشترین ڕێباز چییە، کە باوک و دایکەکە بیگرنە بەر و بنچینەی هۆکاری ئەم درۆکردنە چین، ئەمانە دوو پرسیاری گرنگن. جگە لە وەڵامی ئەم دوو پرسیارە، دە ئامۆژگاری پێشکەش دەکەین، چۆن دایک و باوک لەگەڵ ئەم درۆیانە مامەڵە بکەن.
درۆ وەک بەشێک لە گەشەی منداڵ:
لە ساڵی چوارهەمی تەمەنەوە منداڵەکان دەست دەکەن بە درۆ. دایک و باوکیش ئەمە وەک ڕەشبینییەک لە دڵ دەگرن، هەرچەندە بواری کەمکردنەوە و نەهێشتنی درۆکردن زۆر کەمە، گەر پەشمە نەبێت: هەروەک توێژەرە ئەمریکییەکان سەرنجیان داوە، کە منداڵی چوار ساڵ هەموو دوو کاژێرێک جارێک درۆ دەکات و منداڵی شەش ساڵ هەموو کاژێرونیوێک. ئەم ژمارانە سەرسوڕمێنەرن، بەڵام ئەوەی خۆی لەپشت ئەم ڕەفتارەوە دەشارێتەوە، بریتییە لە گەشەسەندنێک، کە ئەتوانین بە دیاردەیەکی پۆزەتیڤی لە قەڵەمی بدەین. کاتێک منداڵ دەست دەکات بە درۆکردن، ئەمە ئەوە دەگەێنێت، کە ئەو منداڵە فێری ئەوە بووە، کە دەتوانێت خۆی لە جێگای کەسێکی تر ببینێتەوە و لە ڕوانگەی ئەو کەسەی ترەوە مامەڵە بکات و هەست بکات. جگە لەوەش منداڵەکان ئەوەش دەزانن، کە مەرج نییە هەموو کەسێک وەک یەک شت بزانێت و ئەم خاڵە دەتوانن بۆ قازانجی خۆیان بەکاربهێنن. ئەمە بنەمای درۆیە. زانایانی دەروونناسی گەشەسەندن لەو باوەڕەدان، کە هەرچەندە منداڵێک زیرەکتر بێت، هێندە زووتر دەست دەکات بە درۆکردن. بە هەر حاڵێک دەتوانین درۆکردنی منداڵ بە بەردێکی بناغەیی دابنێین لە گەشەسەندنی منداڵدا.

بۆچی منداڵ درۆ دەکات؟
بەڵام ئەو هۆکارە گشتییانە چین، کە وا لە منداڵ دەکات لە بارودۆخێکی تایبەتیدا پەنا بەرێتە بەر درۆ؟
منداڵی باخچەی ساوایان بە شێوەیەکی گشتی ناتوانن جیاوازی بکەن لە نێوان واقیع و خەیاڵدا، لەبەرئەوە زۆرجار لە هیچی نەبوو چیرۆکێک لە خۆیانەوە دروست دەکەن یاخود زیاد لە سنووری ئاسایی شتێک گەورە دەکەن، کاتێک شتێک دەگێڕنەوە. جگە لەوە یەک لە دوایەکی ڕووداوەکان تێکەڵ و پێکەڵ دەکەن و شێوازی ڕووداوەکان لەسەر خواستی خەیاڵ و بۆچوونی خۆیان دەگێڕنەوە. ئەمە درۆیەکی بێگوناهە و هیچ ئامانجێکی لە دوا نییە، بەڵکو تەنها کەمی توانای لۆژیکی هزری منداڵ وا دەکات ئەو منداڵە لە سنووری واقیعی ڕووداوەکان و دیاردەکان بەرجەستەی شتێک بکەن. بەڵام لە زۆرکاتدا منداڵ لە ترسی سزادان و لێپرسینەوەی دایک و باوک درۆ دەکات: بێگومان جاروبار هەموو منداڵێک شتێک دەکات، کە پێویست وایە یان وابوو کە نەیکات، کە ئەمەش لای منداڵەکە ڕوون و ئاشکرایە. لەوانەیە ئەو شتەش ڕووداوێکی بچوک بێت کە شوێنی بایەخ نەبێت بۆ نموونە: منداڵەکە یارییەک دەشکێنێت یاخود شتێکی لە بیر چووە و هەر لە شوێنی خۆی بەجێی هێشتووە. بەڵام کێشەکە لەوەدایە، کە زۆربەی منداڵان ئەو ڕەفتارە هەڵەیان زۆر بە هەڵە و بە خراپی هەڵدەسەنگێنن، کە ئەمەش بەرەو درۆیان دەبات، بۆ ئەوەی منداڵەکە بتوانێت ئەو وێنەیە بخاتە بەردەمی دایک و باوکی، کە ئەوان پێی ڕازی دەبن. لەبەر ئەوە با دایک و باوک ئەو ڕەفتارەی منداڵەکە، کە درۆکردنە، زۆر زل نەکەن، کاتێک منداڵەکە هەموو گوناهەکانی خۆی بەسەر ئەم و ئەودا فڕێ دەدات، بەڵکو با ئەم هەڵس و کەوتەی منداڵەکە ببێت بە هۆکارێک بۆ ئەوەی دایک و باوکەکە لە خۆیان بپرسن، ئایا پەروەردەی منداڵەکەیان ڕەقییەکی تیادا نییە، تاکو وا لە منداڵەکە بکات درۆ بکات بۆ ئەوەی پاکانە بۆ خۆی بدۆزێتەوە. لە هەمان کاتدا هۆکارێکی تریش هەیە بۆ ئەوەی منداڵ درۆ بکات ئەویش ئەوەیە کە هەندێک جار دایک و باوک داواکاریی و فەرمانەکانیان بەسەر منداڵدا زۆرە و لە سنووری تواناکانی ئەو منداڵەدا نییە وەک ئەوەی هەمیشە داوا لە منداڵەکە بکەن کە نمرەکانی قوتابخانەی بەرز بێت و لە ڕیزی یەکەمین قوتابییەکانی پۆلەکە بێت. لەم بارەدا منداڵ گەر نەگاتە ئەو ئامانجەی کە دایک و باوک بۆی دیاری کردووە، دەست دەکات بە درۆکردن کە مامۆستاکە مامەڵەی خراپە یاخود هەندێک جار خۆی نەخۆش ئەخات.
منداڵ لەبەر بایەخ و ڕەوشتیش درۆ دەکەن. بێگومان ئەم جۆرە درۆیە لە گەورەکانەوە فێر دەبن. منداڵ بە ئاسانی هەست دەکات کاتێک باوک و دایک مەوعیدێک ڕەت دەکەنەوە بە هۆی ئەوەی کە گوایە نەخۆشن یاخود کە موجامەلەی یەکێک دەکەن کە ڕاست نییە و دوورە لە واقیع. توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، کە منداڵ خۆیان لەگەڵ ئەم مامەڵەیەی دایک و باوکدا دەگونجێنن و هەروەها دەریشیانخستووە، کە لە کاتێکدا منداڵێکی شەش ساڵ لەبەر پیشاندانی ڕەوشت و موجامەلە هەرگیز درۆ ناکات چونکە بەو شتە شارەزا نییە، بەڵام منداڵێکی تر لە تەمەنی نزیکەی دە ساڵدا ناڕاستی قبوڵ دەکات و ئامادەیە بەجێی بهێنێت لەبەر خاتری سەرنجڕاکێشان و قبوڵکردنی ڕای دەوروبەر. جا کێشەکە لەوەدایە کاتێک دایک و باوک خۆیان چاوگەی درۆ بن لە خێزانەکەدا، بەڵام داوا بکەن لە منداڵەکە، کە درۆ نەکات. چونکە منداڵ لەو کاتەدا هەست دەکات، کە تەنها لە خودی مامەڵەی دایک و باوکەکەدا درۆیەک هەیە، کە لە ڕاستیی خۆیانەوە دوورە.
منداڵ هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە ئەوە تێ دەگەن، کە ئێمە لە ناو کۆمەڵگایەکی کارکەر و موڵکدارێتیدا دەژین، کە بوونی هەندێک نیشانە و سومبول کاری خۆی دەکاتە سەر بەناوبانگێتی و چەسپاندنی تاکە کەس، بۆیە هەندێک جار دەبینین کە منداڵ درۆ ئەکات بەوەی چەند شتی بەنرخ و باشی هەیە یاخود کە توانای سەبارەت بە شتێک چەند زۆرە، هەرچەندە لەوانەیە ئەمانە هیچیان ڕاست نەبن. لێرەدا ئەوەی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت، بریتییە لە سەلماندنی خود بە هۆی ئەو شتانەی کە لە ژیانیدا هەیەتی، کە ئەویش بەشێکە لە ڕەنگدانەوەی ئەو پەروەردەیەی، کە منداڵەکە بەر لە هەموو شتێک لە خێزانەکەوە وەری گرتووە، ئنجا دوای ئەوە لە کۆمەڵگاکەوە.

چۆن دایک و باوک مامەڵە بکەن؟
بەشێوەیەکی گشتی منداڵ ئەو ڕێگە هەڵخڵەتاندنن و درۆ کردنانە نازانێت، کە گەورەکە دەیزانێت، لەبەرئەوە گەورەکان زوو درۆی منداڵەکان ئاشکرا دەکەن. ئنجا باشترین هەنگاو ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ لەو بارەیەوە قسە لەگەڵ منداڵەکەدا بکرێت ، هەرچەند ەبە شێوەیەکی گشتیی زۆربەی جار منداڵەکە هەست بە شەرمێکی زۆر دەکات، ئەگەر بێت و درۆکەی ئاشکرا بووبێت، بەڵام تەنها ڕستەیەکی وەک ” من دەزانم، کە ئەمە ڕاست نییە”، بەسە بۆ ئەوەی کە جارێکی تر ئەم شەرمکردنە بەرەو کەمی بڕوات و ئەو هەستەی نەمێنێت. دایک و باوک نابێت بە سزادان یاخود توڕەیی کاردانەوەیان بەرامبەر بە درۆی منداڵ هەبێت، چونکە لەوانەیە ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی لە دواییدا منداڵەکە لە ترساندا نەک تەنها لە درۆ دوور نەکەوێتەوە بەڵکو ڕاستییەکانیش لە دڵیدا دەشارێتەوە و هەموو شتێک لە ناو دڵیدا پەنگ دەخواتەوە. لەبری ئەمە پێویستە باوک و دایک بۆ منداڵەکانیان ڕوون بکەنەوە، کە ئەو منداڵە دەتوانێت هەموو شتێک ،کە لە ناو دڵیایەتی بیگێڕێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک پێشبڕیاری تیادا بدات ئایا ئەوە هەڵەیە یان ڕاستە. واتە هەوڵ بدە زمانی وتووێژ لەگەڵ منداڵەکەتدا دروست بکە. زۆر جار بار و دۆخی ناو خێزانەکە ئاسایی نییە، چونکە لە لایەکەوە لە هەموو خێزانێکدا دەستەواژەکانی وەک “ڕاستیی و ڕەوشت” بە گەورەیی نووسراون و بایەخێکی زۆریان پێ دەدرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا خودی دایک و باوکەکانیش هێندە ڕاست نین سەبارەت بەو دەستەواژانە. گەورەکان وا پێویست دەکات، کە بیر لەوە بکەنەوە، ئایا چەند وە تا چ ڕادەیەک وێنەیەکی نموونەیین بۆ منداڵەکان وە لەو بارەیەوە چەند ئەو دایک و باوکە کار لەگەڵ خۆیان و کار لەسەر خۆیان دەکەن، ئەگینا لەوانەیە زۆر بە خێرایی ئەو وێنە نموونەییە و کەسایەتیی و باوەڕەیان لەبەردەمی منداڵەکەدا لەدەست بدەن.
دە خاڵی ئامۆژگاری
وێنە نموونەییەکە:
ئەو دایک و باوکانەی، کە خودی خۆیان بەشێوەیەکی بەردەوامی پەنا نابەنە بەر درۆ، خاڵێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئەم خەسڵەتە بگوێزنەوە بۆ منداڵەکان و فێریان بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر جارێک وا پێویست بکات لەبەر هۆکارێک درۆ بکەن، ئەوا باشترە هۆکاری درۆکە بۆ منداڵەکە ڕوون بکەنەوە. بۆ نموونە ئەوە ڕوون بکەنەوە کە نەیانویستووە هەستی کەسەکەی تر بریندار بکەن بۆیە وا پێویست بوو لەو بارەدا درۆیەکی وا بکەن.
درۆ لەگەڵ منداڵەکەتدا مەکە:
بەهیچ شێوەیەک نابێت باوک و دایک درۆ لەگەڵ منداڵدا بکات. ئەگەر نەیانویست وەڵامی پرسیارێکی نەگونجاو بدەنەوە یاخود ڕاستییەکی ئازاردەر دەرببڕن، بەڵام هەر ئەبێت هۆکاری ئەو هەڵوێستە بۆ منداڵەکە ڕوون بکەنەوە. چونکە هەموو درۆکردنێک لەبەردەمی منداڵدا ڕێخۆشکەرێکە بۆ ئەوەی منداڵەکەش هەمان ڕێباز بگرێتە بەر. گەر ڕۆژێکیش لە منداڵەکە بپرسرێت بۆچی درۆیەکی وای کردووە، شێوازە شێوانێک لە دەروونی منداڵەکەدا پەیدا دەکات، کە ناتوانێت تەفسیرێک بۆ مامەڵەکەی دایک و باوکی بدۆزێتەوە، کە ئەوان مافی درۆیان هەیە و بەڵام بۆ ئەو ڕێگرن.
ئەنجام:
زۆر گرنگە ڕاستیی لای منداڵ بووترێت و لێپرسینەوە بەرامبەر مامەڵەکانی خۆمان هەڵبگرین: بۆ منداڵەکە ڕوون بکەرەوە، درۆ چ ئەنجامێک و بەرهەمێک لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. بە منداڵەکەت بڵێ بۆ نموونە، ئەو کەسەی کە بە بەردەوامی درۆ دەکات، ئیتر بڕوای خەڵک لەدەست دەدات وە خەڵکیش لەو جۆرە کەسانە دوور دەکەونەوە.
متمانەی خێزان:
گەر خێزان لە ناو خۆیاندا متمانە و کراوەیی لە مامەڵەی نێوان خۆیاندا بەجێ بهێنن، ئەوا زۆر ئاسانترە کە پەروەردەی منداڵەکە لەسەر بناغەی ڕاستیی و ڕاستگۆیی بدرێت. کاتێک منداڵەکەت ئەو هەستەی هەبێت، کە بایەخ و خۆشەویستیی لە لایەن خێزانەکەووە پێ دەدرێت، لە بارێکدا ئەگەرچی شتێکی هەڵەشی کردبێت، ئامادە دەبێت لەو کەشە ناڕەحەتەدا ڕاستیی بڵێت.
سوپاسی ڕاستیی:
ئایا منداڵەکەت ڕاستییت پێ ڕادەگەێنێت، ئەگەرچی لە بارێکی ناخۆشیشدا بێت، وەک ئەوەی کە پلەی قوتابخانەی خراپن، لەو بارەدا دەبێت بە ئاسایی شتەکان بگریتە دڵ و دانیان پیادا بنێیت. ڕاستگۆیی و ئاشکرایی کردارێکی چەوت و بارێکی خراپ باشتر ناکات، بەڵکو دەبێت بە بناغەیەک بۆ وتووێژ لەگەڵ دایک و باوکەکەدا، کە بە هۆیەوە دەتوانن زۆربەی کێشەکان چارەسەر بکەن یاخود هەوڵ بدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکان.
داننان بە هەڵە و خاڵی لاوازیدا:
هەموو کەسێک هەڵە دەکات: دەبێت منداڵەکەت فێر بکەیت کە دان بە هەڵە و خاڵە لاوازەکانی خۆیدا بنێت وە هەرگیزا و هەرگیز بەبێ گوێگرتن تووڕە نەبیت و وتەی ناشرینی پێ بڵێیت، چونکە ئەمە ڕێگەی ڕاستی نێوان تۆ و منداڵەکە قورستر دەکات. بۆ ئەوەی منداڵەکەشت فێری ئەو شتە بکەیت، ئەوا دەبێت بزانیت کە ئێوەی دایک و باوک ئەو قوتابخانەیەن، کە منداڵەکەتان لێتانەوە فێر دەبێت.
تێگەیشتنمان بۆ درۆ:
بۆت دەرکەوت منداڵەکەت درۆی کردووە، قسە لەگەڵ منداڵەکەتدا بکە و لێی بپرسە بۆچی درۆی کردووە. تێگەشتنی خۆت بۆ باری منداڵەکە لە لای منداڵەکە پیشان بدە، لە هەمان کاتدا بۆی ڕوون بکەرەوە کە تۆ ڕەفتارێکی لەم شێوەیەدا بە دڵ نییە و ناتەوێت کە منداڵ درۆ بکات. ئەشتوانیت لەگەڵ منداڵەکەدا باسی ئەوە بکەیت گەر جارێکی تر شتێکی وا ڕوویدایەوە، ئەبێت منداڵەکە چۆن ڕەفتار بکات بۆ ئەوەی تووشی هەمان درۆکردن نەبێتەوە. بێگومان لە بارێکی وادا ڕێگەیەک هەر دەدۆزرێتەوە.
لە خوتبەی مۆرالیی دوور بکەوەرەوە:
دەبێت دوور بکەویتەوە لەوەی، هەستکردن بە گوناهبارێتی بە منداڵەکە بدرێت یاخود خوتبەوی مۆراڵیی و ڕەوشتیی بەرزی بۆ باس بکەیت، چونکە ئاستی هزری منداڵ زۆر جار لەو ئاستەدا نییە، کە بتوانێت هەندێک دەستەواژە و بەهای ناو کۆمەڵگا تێبگات، بەڵکو ئەمەندە بەسە کە پێی ڕابگەێنێت، کە زۆر پێت ناخۆش بووە، کە ئەو درۆیەت لێ بیستووە. هەمیشەش هەوڵ بدە بەپێی توانای ژیری منداڵەکەت قسەی لەگەڵدا بکەیت، بۆ ئەوەی بتوانێت لە وشە و ڕستەکانت بگات.
سزادان ڕێگەیەکی ڕاست نییە:
گەر منداڵەکەت بە سزادانێکی قورس ترساند، ئەمە ڕێگەیەکی هەڵەیە. ئەو منداڵانەی کە زۆر بە قورسی لەسەر درۆ سزا دەدرێن، هەمیشە وا بیر دەکەنەوە، کە جاری داهاتوو دەبێت باشتر درۆ بکەن، بۆ ئەوەی ئاشکرا نابن. ئەگەر هەر سووریت لەسەر ئەوەی، کە منداڵەکە دەبێت بە شێوەیەکی ژیرانە و ئاسایی سزا بدرێت، ئەوا دەبێت سزاکە وا بێت، کە پابەند بێت بە هەڵس و کەوت و هەڵەی منداڵەکەوە و جگە لەوەش هەستی پێ بکات بۆچی سزا دەدرێت.
یارمەتییەکی زانستییانە:
ئایا منداڵەکەت زۆر درۆ دەکات و نە وتووێژ سوودی هەیە و نە هەڕەشە، کەواتە لەوانەیە هۆکارەکان لەوە قوڵتر بن، کە بە سادەیی بتوانیت چارەسەری بکەیت. لەم بارەشدا دەبێت بنچینەی هۆکارەکان بدۆزیتەوە. لەم بارەشدا دەتوانیت یارمەتی لە کۆمەڵناسێک یاخود دەروونناسێکی منداڵان وەربگریت.

شیعرێک بۆ منداڵان

 
شتێکی سه‌یر دایه‌!
قرپۆقێک له‌ زگـــمایه‌
وه‌مزانی خه‌و ده‌بینم؛
له‌نێو حه‌وزێکی شینم
سه‌رپانێکی خه‌واڵوو
له‌بن قه‌وزان خزابوو

سه‌وزه‌ڵه‌ و سه‌رمازه‌ڵه‌
خاڵ به‌ڵه‌ک و خرته‌ڵه‌

قۆڕه‌قۆڕی بوو شه‌وێ
وه‌خت بوو دڵم داکه‌وێ!

چی لێم ده‌ویست ئه‌ی دایه‌
پێم بڵێ تۆ ئه‌و خودایه‌؟

دایه‌ ده‌ڵێ کۆرپه‌ڵه‌
نه‌رمۆڵه‌ی چاوزیته‌ڵه‌!

شێوت نه‌خواردبوو دوێشه‌و
به‌ زگی برسی چوویه‌ خه‌و

له‌ برسێتی سک ڕایه‌
بۆقان که‌وتوونه‌ کایه‌!


شاعیر: هەڵگر ئاران

وتەیەک لەسەر بیمەی قوتابیانی شیناوێ بە هۆی کچ بوونیان:

من خۆم وەک کەسێک کە بە شانازییەوە یازدە ساڵ لە تەمەنم لە پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی لە شار و گووندەکانی کوردستان تێپەڕ بووە و بە شانازیشەوە و بە شایەدی هەموو ناسراوو هاوکاو و قوتابییەکان، توانیومە بە باشترین شێوە ئەرکی نیشتمانی خۆم بەجێ بێنم، ئەو کردەوە نگریسەی کۆماری ئیسلامی (کە هەڵبەت هەر کردەوەی وا لەو کۆمارە شەوپەرەستانە دەوەشێتەوە) مەحکوم دەکەم و داوا لە هەموو مامۆستا و هاوقەتارانم دەکەم بە هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێت، بە دژی ئەو کردەوە دژە مرۆییە بوەستنەوە و مەحکومی بکەن، بە تایبەتی مامۆستایانی چالاکی شاری پیرانشار کە بە خۆشحاڵییەوە و بە گوێرەی ناسیاوی خۆم لە سەریان (وەک بەڕێوەبەری یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران)، مامستایانی شاری پیرانشار هەمیشە لە ریزی پێشەوەی نیشتمانپەروەری و بەرگری لە مافە پیشەیی و نەتەوایەتییەکان بوون، دەبێ دژ بەو کردەوە کۆماری ئیسلامییانەیە بوەستنەوە و بە نووسینی نامە و داواکاری و سەردانی بەرپرسان و لە ئەگەری پێویستدا، بە سازدانی کۆبوونەوەی هێمنانە ئەو کردەوەیە مەحکوم بکەن.
لە قوتابخانەدا، ڕەگەز واتای نییە و ئێمە هەموومان، قوتابیانمان بە یەک چاو چاو لێکردووە و دەیکەین،
کە ئاگرە نەگبەتەکەی شیناوێش بە هۆی کەمتەرخەمی ئەو نابەرپرسانە کەوتەوە، رەگەزی ئەو قوتابیانەی نەپرسی و دڕندانە تووشی ئەو قەیران و سووتماکەی کردنەوە، کەواتە هیچ یاسا و بنکەیەک و ئایینێک، بۆی نییە دوای ئەو هەموو گوێ پێنەدان و زۆر جار پێ ڕابواردنە و قەرەبوونەکردنەوەو گۆڕینی چارەنووسی ئەو پۆلە قوتابیە کە ئێستا ١٢ کەسیان سەرەڕای داوودەرمان، دەمووچاو و جەستەیان، چاک نەبۆتەوە و بە دەموو چاوی سووتاوەوە دیسان شانیان بەر شانی ژیان داوە و پشتیان بە هیوا بەستووە، ئەوان بە نیوە مرۆڤ پێناسە بکات و بەو بیانوویە، مافیان زیاتر لە جاران پێشێل بکات.
نەفرەت و ڕق و بێزاری لە هەر یاسایەکی مرۆڤ خاپێن و جیاوازیدانەر.
سڵاو لە قوتابیانی شیناێ
لە گەڵتانین لە هەر هەنگاوێ
هەڵمەت مەعرووفی

Wednesday, July 30, 2014

پرداخت نصف دیه به دانش آموزان شین آباد به دلیل مونث بودن

تاسف انگیزترین و ضدبشریت ترین خبری که میتوان شنید.
به دلیل "مونث" بودن دانش آموزان شین آبادی،بیمه فقط "نصف دیه" را پرداخت می کند
استان وایر: حسین احمدی نیاز یکی از وکلای دانش آموزان شین آبادی می گوید که "بیمه" اعلام کرده است که به دلیل "مونث و دختر" بودن فقط حاضر به پرداخت "نصف دیه" صدمات وارد شده به این دانش آموزان است.
پانزدهم آذر ماه سال 91 بر اثر آتش‌سوزی ناشی از بخاری چکه ای در کلاس چهارم دبستان انقلاب اسلامی روستای شین آباد 28 تن از دختران دانش آموز این روستای شهرستان پیرانشهر دچار سوختگی شدید شدند و دو تن از آنها به اسامی "سیران یگانه" و "سارینا رسول‌زاده" بر اثر سوختگی جان خود را از دست دادند.
حسین احمدی نیاز، وکیل و حقوقدان، با انتشار یادداشتی در صفحه فیس بوک خود خبر داده است که از اول مرداد ماه به "عثمان مزین" دیگر وکیل دختران دانش آموز شین آبادی پیوسته است تا به طور رسمی "به عنوان وکیل دختران مظلوم شین آبادی در دفاع از حقوق آنان ورود" کند.
این وکیل و حقوقدان با اشاره به اینکه " 12 نفر از دختران روستای شین آباد پیرانشهر در سال 91 بر اثر آتش سوزی مدرسه ی خود دچار صدمات شدید سوختگی شدند و دوره ی درمان آنان تاکنون ادامه" دارد، خبر داده است که اکنون قرار است بیمه دیه صدمه بدنی این دختران را پرداخت کند،"اما متاسفانه بیمه اعلام داشته است به خاطر اینکه موکلین ما دختر یا مونث هستند نصف مرد دیه دریافت خواهند کرد."
حسین احمدی نیاز از دانش آموزان شین آبادی به عنوان "دختران مظلوم و ستمدیده شین آبادی" نام برده و تاکید کرده است که وی و عثمان مزین دیگر وکیل این دانش آموزان به "پرداخت نصف دیه به دلیل دختر بودن این دانش آموزان" اعتراض دارند و قرار است به زودی طی یک نشست رسانه ای در دفتر گروه وکلای محامی "مراتب اعتراض خود را به این تبعیض به صورت قانونی" اعلام کنند.
از 28 دانش‌آموز آسیب‌دیده در حادثه آتش‌سوزی مدرسه ابتدایی شین‌آباد در پیرانشهر دو دانش آموز به اسامی سیران یگانه و سارینا رسول‌زاده بر اثر شدت سوختگی جان خود را از دست دادند و از 26 دانش آموز دیگر 14دانش‌آموز وضعیت بهتری دارند و آثار کمی از سوختگی در بدن و صورت آن‌ها مانده است اما 12 دانش‌آموز دختر به اسامی فریده امیدوار، آمنه راک، نادیا صالح، مبینا پرکم، آمنه اسماعیل‌پور، مهناز محمدپور، سیما شادکام، سیما مرادی، آرزو طاهرآبادی، شادی ابراهیمیان، اسرین معروفی و اسمعه دروی همچنان درگیر آثار و آسیب های ناشی از سوختگی شدید در صورت، گردن، دست و بدن خود هستند.
به رغم آنکه دادگاهی برای مقصران در آتش سوزی دبستان انقلاب اسلامی از جمله حمیدرضا حاجی بابایی وزیر وقت آموزش و پرورش تشکیل نشده است اما به نظر می رسد که "بیمه" به استناد برخی از قوانین اسلامی جاری در ایران قصد دارد بیمه صدمات وارد شده به "دختران" دانش آموز شین آبادی را به "نصف" کاهش دهد.
در قوانین جاری در ایران "دیه مالی است که به سبب جنایت بر نفس یا عضو به مجنی‌علیه یا به ولی یا اولیای دم او داده می‌شود" مواد 294 تا 471 قانون مجازات اسلامی به "دیات" مربوط است و در ماده 300 این قانون "دیه‌ی قتل زن مسلمان خواه عمدی و خواه غیرعمدی، نصف دیه مرد مسلمان است‌"، و در ماده 301 قانون مجازات اسلامی نیز آمده است: "دیه‌ی زن و مرد یکسان است تا وقتی که مقدار دیه به ثلث دیه کامل برسد در آن صورت دیه زن نصف دیه مرد است‌."
"قانون مجازات اسلامی" هرگز به تصویب مجلس شورای اسلامی نرسیده است بلکه به استناد اصل 85 قانون اساسی تنها با تصویب "کمیسیون قضایی" مجلس به صورت "آزمایشی" اجرا می شود اما زمان اجرای آزمایشی آن به بیش از دو دهه رسیده و اکنون قرار است قانون جدید مجازات اسلامی هم باردیگر به استناد "اصل 85" قانون اساسی و بدون تصویب در صحن مجلس شورای اسلامی به اجرا در آید.
در بخشی از اصل 85 قانون اساسی جمهوری اسلامی آمده است: "مجلس نمي تواند اختيار قانون گذاري را به شخص يا هياتي واگذار كند ولي در موارد ضروري مي تواند اختيار وضع بعضي از قوانين را با رعايت اصل هفتاد و دوم به كميسيون هاي داخلي خود تفويض كند, در اين صورت اين قوانين در مدتي كه مجلس تعيين مي نمايد به صورت آزمايشي اجراء مي شود و تصويب نهائي آنها با مجلس خواهد بود."
اتحادیه صنفی معلمان کردستان ایران

Sunday, July 27, 2014

پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان

خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان و مامۆستایان و قوتابیانی ئازیز:
جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە سەر جەم مسوڵمانان و بەتایبەتی کوردانی مسوڵمان پیرۆز بێت.
هەرچەند جەژنی رەمەزانی ئەوساڵ هاوکاتە لەگەڵ هەبوونی شەڕ و کوشتار لە بەشێکی زۆر لە نیشتمانی ئازیزمان و بەتایبەتی کە وا لە سنوورەکانی باشووری کوردستان دوژمنێکی خوێنڕێژ وەک داعش لە ئارادایە و تا ئێستا ژومارەیەک لە پێشمەرگەکان شەهید و بریندار بوون، لە هەمان کاتیشدا چەند دوژمنێکی وەک داعش و رژێمی سووریا و چەند هێزی تری تووندڕەو و دژە مرۆڤیی ئیسلامی وا لە رۆژئاوای وڵات خەریکی شەڕ و پێدادان بە دژی رۆڵەکانی کوردن و لەبەرامبەریشدا بەرخۆدان بەردەوامە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا وەک یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران ئاواتەخوازین کە ئەم جەژنە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتایی هاتن و کەمبوونەوەی شەڕ و ئاژاوە و دوژمنی و پیلانگێڕی بە دژی کوردستان و یەکگرتوویی کردارییانەی نەتەوەی کورد،
لە کۆتاییدا دیسان جەژنە پیرۆزەی خۆمان لە هەموو لایەک دەکەین و هیوای ئاشتی و تەبایی و سەرکەوتنی بست بە بستی کوردستان بە ئاوات دەخوازین
بژی کورد و کوردستان
دەستەبەر بیت سەربەخۆیی کوردستان
بڕوخێن دوژمنانی کورد
یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
٢٧/٧/٢٠١٤

Friday, July 25, 2014

ناساندنی کتێب بۆ منداڵان

به‌کار هێنان و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ شیعر و ئه‌ده‌بی منداڵان کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌ ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ و ده‌توانرێت له‌م رێگایه‌وه‌ زۆربه‌ی نه‌ریت و هه‌روه‌ها پێداویستییه‌کانی ژیانی رۆژانه‌ و چۆنایه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ئاژه‌ڵ و سرووشتیان فێر بکرێت.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک ئێمه‌ی کورد که‌ بنده‌ستی داگیرکه‌رانین و له‌ زۆربه‌ی پارچه‌کانی کوردستاندا هێشتا ماف و ده‌رفه‌تی خوێندن به‌ زمانی زگماکی خۆمان بۆ نه‌ڕه‌...خساوه‌ و نه‌مانتوانیوه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ نیشتمانپه‌روه‌ری و پاراستنی مافه‌کانمان بده‌ین، ئه‌م سوودانه‌ی خواره‌وه‌شی هه‌یه‌:
یه‌که‌م: ده‌توانین له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ منداڵان و قوتابیانمان به‌ ساکارترین و پڕچێژترین شێوه‌ فێری نووسین و قسه‌کردن به‌ زمانی کوردی و کوردییه‌کی ڕه‌سه‌ن بکه‌ین
دووه‌م: چێژ و هه‌ستی شیعر و نووسین به‌ گشتی، له‌ منداڵان و قوتابیانماندا بخه‌مڵێنین
سێیه‌م: هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و سرووشت و مرۆڤدۆستییان تێدا بگه‌شێنینه‌وه‌
هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌ وه‌ک یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، به‌ نیازین جار و باره‌ هه‌ندێک شیعر و کتێبی هه‌ڵبه‌ستی و چیرۆکی منداڵانتان پێبناسێنین که‌ به‌ شێوه‌ی فایلی پی دی ئێف لێره‌وه‌ پاشکۆیان بکه‌ن
به‌رهه‌می ئه‌وڕۆمان:
ناوی کتێب: باویلکه‌
نووسه‌ر(هۆنه‌ر):جه‌بار سابیر
چاپ: چاپخانه‌ی کارۆ
تێبینی: له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانن کتێبه‌که‌ پاشکۆ بکه‌ن

Thursday, July 24, 2014

سیسته‌می نوێی خوێندن له‌ ئێراندا و مه‌به‌سته‌کانی ڕژیمی ئیسلامی

ئا- ئازادبانه‌یی
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و فێرکردن( آموزش وپروش)ی ڕژیمی ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی گۆڕانکاری له‌ چونیته‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی ئه‌مساڵ دا به‌نیازه‌ هێندێک ڕێکاری نوێ بگرێته‌ پێش. ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێکه‌ که‌ ده‌مڕاسته‌کانی حکومه‌تی دینی ئێران، سیسته‌می خوێندنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سه‌ره‌تاییه‌وه‌ تا زانکۆکان به‌ ناته‌با له‌گه‌ڵ یاسا داڕێژراوه‌کانی خۆیان ده‌زانن و له‌و باوه‌ڕه‌ دان که‌ ئه‌و دووبه‌ره‌کییه‌ی که‌ که‌وتووته‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، یان به‌ وته‌ی ئه‌وان فه‌رهه‌نگ و ڕه‌فتاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ به‌ تایبه‌ت لاوان له‌گه‌ڵ نیزام دا، کاردانه‌وه‌ی خراپی سیسته‌می فێرکاری وڵاته‌. ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ لای زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت درووست بووه‌ که‌ پێیان وایه‌ سیسته‌می خوێندنی ئێران وه‌ک پێویست نه‌یتوانیوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا دا به‌رئه‌نگاری بکات. ئه‌و باس وخواسانه‌ له‌ کاتێکدا دینه‌ ئاراوه‌ که‌ به‌ درێژایی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌نی ڕژیمی ئێراندا گوشارێکی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری ئیدئۆلۆژیکی توندی ئیسلامی به‌ سه‌ر قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌کانه‌وه‌ بووه‌، که‌ ده‌کرێ له‌و چوارچێوه‌یه‌ دا ئاماژه‌ به‌ سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ی ده‌وره‌کانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و دیارده‌ی به‌سیج له‌ سیسته‌می خوێندنی وڵات دا بکه‌ین.
له‌ نوێترین هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌ نیزامی خوێندنی ئێران، ئاخوند " مێسباحی یه‌زدی" که‌ وه‌ک دیارترین پیاوانی ئایینی لایانگری حکومه‌تی ئه‌حمه‌دینژاد ناوی ده‌برێ، له‌ وتووێژێک دا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری فارس له‌ ١٤ی گه‌لاوێژ، داوای گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له‌ نیزامی خوێندنی وڵات دا کرد. ئه‌و ئاخونده‌ کۆنه‌په‌رسته‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ که‌مڕه‌نگ بوونه‌وه‌ی ئایین له‌ کۆمه‌لگه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناو لاوان و خوێندکارانی وڵات دا ده‌ڵێ: کاتێک به‌ دیدێکی کراوه‌ ده‌ڕوانییه‌ پرۆسه‌ی خوێندن، ده‌بینی که‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا بنیاته‌ ئێخلاقییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ داکشانێکی بێ وێنه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ دا ئاخوند " سقایی بی ریا" راوێژکاری سه‌رۆک کۆمار بۆ کاروباری ئایینی ده‌ور وکاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ وفێرکردنی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر به‌ وته‌ی ئه‌و شه‌ڕی نه‌رمی ڕۆژئاوا دا به‌ لاواز ده‌زانێ و له‌و بڕوایه‌ دایه‌ که‌ نیزامی فیرکاری نه‌یتوانیه‌وه‌ وه‌ک پێویست لاوان و خوێندکاران سه‌باره‌ت به‌ ده‌وری خراپی ئینتێرنیت و ئامرازه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندی وه‌ک سه‌تالیت ئاگادار بکاته‌وه‌.
گشت کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له‌ سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیره‌کانیه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ ئیمام جومعه‌کان و ته‌نانه‌ت پیاوانی سه‌ربازی، تێکڕا باس له‌ هێرشی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا ده‌که‌ن و هۆشداری ده‌ده‌نه‌ کۆمه‌ڵگه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆپاراستن له‌ کارتێکه‌رییه‌کانی. ئه‌وان له‌و بڕوایه‌ دان که‌ ئێران که‌وتووه‌ته‌ به‌ر هێرشێکی توندی ڕۆژئاواوه‌ که‌ به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ ده‌کریته‌ سه‌ری و ئامانجی سه‌ره‌کی لاوان و خوێندکارانه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌رده‌وام ئه‌وه‌ کاوێژ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ده‌بێ قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌کان بکرێنه‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌ ناڕه‌وایه‌.
هه‌ڵوێستی توند کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی ڕژیم به‌رامبه‌ر به‌ وته‌ی خۆیان هێرشی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا، نیشانده‌ری دڵگرانی زۆری به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌خانه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌کارتێکه‌ری پروپاگانده‌ی ڕۆژئاواییه‌کان. له‌م په‌یوه‌ندییه‌ دا محه‌مه‌د بنیادی جێگری وه‌زیری ئاموزش وپه‌روه‌رش له‌ لێدوانێک دا بۆ ئیلنا ده‌لێ: بۆ پێشگیری له‌ زیانه‌کانی هێرشی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا، ده‌بێ زیاتر سه‌باره‌ت به‌ ده‌ور و کارتێکه‌ری ئیستکباری جیهانی له‌ تێکدانی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگه‌ دا بۆ خوێندکاران ڕونکردنه‌وه‌ هه‌بێت. بنیادی له‌و باوه‌ره‌ دایه‌ که‌ ده‌بێ خه‌نده‌قێکی فه‌رهه‌نگی بۆ به‌ڕه‌وڕوو بوونه‌وه‌ی هێرشی ڕۆژئاوا به‌ ده‌وری کۆمه‌ڵگه‌ دا هه‌ڵکه‌ندرێت.
مه‌ترسییه‌کانی به‌ وته‌ی خۆیان غه‌رب زه‌ده‌گی به‌ تایبه‌ت له‌م مانگانه‌ی دوایی دا کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هێناوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ که‌ گشت هه‌وڵه‌کانیان بۆ دابه‌زاندنی نیزامێکی خوێندنی نوێ له‌ وڵات دا بخه‌نه‌ گه‌ڕ. حکومه‌ت به‌ نیازه‌ به‌ سێ قۆناغی جیاواز قوورسایی خۆی هێنده‌ی دیکه‌ به‌ سه‌ر قوتابخانه‌ وخوێندنگه‌کانی وڵاته‌وه‌ زیاتر بکات.
قوناغێ یه‌که‌م: ناردنی له‌شکرێکی گه‌وره‌ له‌ وتاربێژ و جاڕچییه‌کان بۆ شتنه‌وه‌ی مێشکی لاو و تازه‌ پێگه‌شتووه‌کانی ئێران و گۆچ کردنیان به‌ سیاسه‌ته‌کانی نیزامی ئیسلامی. وه‌زیری ئاموزش وپه‌روه‌ش بۆ پێک هێنانی ئه‌و له‌شکره‌ ڕووی له‌ حه‌وزه‌کانی عیلمییه‌ کردووه‌ و جگه‌ له‌وان چاوه‌ڕوانییه‌کی باشی له‌ ئاخوند و وتاربێژه‌کان هه‌یه‌ که‌ هاریکاری بکه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه‌ " ناسر سقایی بی ریا" باس له‌ ئاماده‌ کردنی زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار ڕاوێژکار و مامۆستای ئایینی له‌ خوێندنگه‌ دواناوه‌ندییه‌کانی ئێراندا ده‌کات و ده‌ڵێ ئه‌و که‌سانه‌ له‌ حه‌فته‌یه‌ک دا سه‌ردانی ٥ خوێندنگه‌ ده‌که‌ن. ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و مامۆستا ئاینییانه‌ی که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌ خوێندنگه‌کان دا ده‌وام ده‌که‌ن ده‌ڵێ: ئه‌وان نه‌یانتوانیوه‌ وه‌ک پێویست وڵامده‌ری پرسیاری خوێندکاران بن و ته‌نانه‌ت له‌ هێندێک بوار دا کارتێکه‌ری خراپیشیان له‌ سه‌ر ره‌وشه‌که‌ داناوه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ یه‌کێکی تر له‌ کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی ڕژیم به‌ناوی زه‌هرا په‌ناهی ره‌وا، باس له‌ ناردنی زیاتر له‌ ٤ هه‌زار موده‌ره‌سی تایبه‌تی بۆ فێرکردن و ڕاهێنانی خوێندکارانی کچ به‌ نوێژ و حیجابی ئیسلامی ده‌کات و له‌و باوه‌ڕه‌ دایه‌ که‌ تاکوو ئێستا وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش کۆتایی کردووه‌ له‌ ئاماده‌ کردن و ناردنی ئه‌و که‌سانه‌ دا. په‌ناهی ڕه‌وا ده‌ڵێ: کاری سه‌ره‌کی ئه‌و موده‌ڕیسانه‌ فێرکردنی نوێژ و پاراستنی حیجابه‌ له‌ لایه‌ن خوێندکارانه‌وه‌، تاکوو له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانین به‌ ئاسانی به‌ر به‌ هێرشی دوژمن بۆ له‌ ناو بردنی حکومه‌تی ئیسلامی بگرین.
سه‌یر له‌وه‌ دایه‌ که‌ به‌ هێنانه‌ به‌ر باسی پاراستنی حیجابی ئیسلامی و به‌ ئاوڕدانه‌یه‌ک له‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕژیم له‌م باره‌وه‌، پێی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ناخۆی ئێرانێش دیته‌ مه‌یدان، چونکه‌ ئه‌گه‌ر بیت و ویستی کاربه‌ده‌ستانی په‌روه‌رده‌ی ڕژیم له‌و بواره‌ دا نه‌یێته‌ دیی، ئه‌وه‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ن که‌ بۆ سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملی هاریکاری خوێندنگه‌ و زانکۆکانی وڵات بکه‌ن.

قۆناغی دووهه‌م: له‌ قۆناغی دووهه‌می به‌رنامه‌ی ڕژیم بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێرشی کلتوری ڕۆژئاوا، دامه‌زراندنی زیاتر له‌ ٥٠هه‌زار خوێندنگه‌ و مه‌کته‌بی قوڕعانه‌. جگه‌ له‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ورد به‌ سه‌ر مه‌نهه‌جه‌کانی خوێندن له‌ بواره‌کانی علومی ئینسانی و کتێبه‌ دینییه‌کانی دیکه‌یه‌، که‌ به‌ وته‌ی لێپرسراوان، ده‌بێ به‌ زووترین کات هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ به‌ شیوه‌یه‌کی ته‌واو ئیسلامییانه‌ بدرێته‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ شه‌رع و یاساکانی نیزامی ئیسلامی دا بگونجێن و له‌ ناته‌بایی دا نه‌بن. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ دامه‌زراندنی ده‌رسێکی نوێ به‌ ناوی " حیکمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی" که‌ له‌ پاڵ ده‌رسی ئایین دا ڕۆژانه‌ له‌ خوێندنگاکانی وڵات دا به‌ زۆره‌ملی به‌ سه‌ر خوێندکاراندا ده‌سه‌پێندرێت.

قۆناغی سێهه‌م: له‌ قۆناغی سێهه‌م دا ڕاهێنانی زیاتری مامۆستایان و ده‌ستنیشان کردنی پله‌یه‌کی پێوانه‌یی بۆ ڕاده‌ی زانیاری ئایینی ئه‌وان و هه‌روه‌ها چاوه‌دێری قوورس به‌ سه‌ریانه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ واری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ داوا کراوه‌ که‌ ئاخونده‌کان به‌ شیوه‌یه‌کی به‌رده‌وام سه‌ردانی خوێندنگه‌ سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندییه‌کان بکه‌ن و هه‌روه‌ها به‌شێکی تایبه‌تی بۆ ڕه‌وان خوێندنه‌وه‌ی قوڕعان دیاری بکرێت و ڕاسته‌وخۆ له‌ ژێر چاوه‌دێری وه‌زیری ئاموزش و په‌روه‌ش دابێت و جگه‌ له‌وه‌ مامۆستای شاره‌زای بۆ دامه‌زرێندرێت. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌مه‌ودوا گشت ئه‌و مامۆستایانه‌ی که‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی په‌روه‌رده‌ و فێرکردنی شار و شارۆچکه‌کانی ئێراندا دا ده‌مه‌زرێن، ده‌بێ به‌ جوانی شاره‌زای قوڕعان بن و هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌ خوێندنه‌وه‌ و ته‌فسیر کردنی دا نه‌بێت.

ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ ڕژیم بۆ زیاتر قۆرغ کردنی سیسته‌می خوێندن له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هه‌ر له‌ ڕۆژانی سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌ر حوکمی ڕژیمی ئیسلامییه‌وه‌، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران یه‌کێک له‌ داخراوترین و دواکه‌وتووترین وه‌زاره‌تخانه‌کانی په‌روه‌رده‌یی هه‌موو جیهان بووه‌. زۆر له‌ میژه‌ گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له‌ مه‌نهه‌ج و سه‌رچاوه‌کانی خوێندن، به‌ تایبه‌ت له‌ علومی ئینسانی و دینی دا کراوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ زۆر خوێندنگه‌ و زانکۆی وڵات دا مزگه‌وت و حسینیه‌ بنیات نراوه‌ و پیرۆز کردنی ڕۆژه‌ ئایینییه‌کانی وه‌ک تاسوعا و ئاشووڕا بوونه‌ته‌‌ زۆره‌ ملی.
له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دوایی دا سه‌ردانی فه‌رمانده‌ و لێپرسراوانی به‌سیج بۆ خوێندنگه‌کانی وڵات به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕێکخراوه‌ سه‌ربازی- سیاسییه‌ له‌م مانگانه‌ی دوایی دا سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ی هێندێک بنکه‌یه‌ له‌ خوێندنگه‌ و قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایی کاندا، تاکوو به‌ڵکوو له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانن به‌ وته‌ی خۆیان کلتوری شه‌هاده‌ت له‌ ناو مێرمنداڵانی ئێراندا بڵاو بکه‌نه‌وه‌ و هانیان بده‌ن که‌ له‌ کاتی پێویست دا وه‌ک سه‌ربازی ئیمامی زه‌مان بچنه‌ ناو مه‌یدانی مینه‌وه‌ و به‌وپه‌ڕی سه‌خاوه‌ته‌وه‌ خۆیان به‌ کوشت بده‌ن.
له‌ وتووێژ و قسه‌ی ڕۆژانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم دا وشه‌گه‌لێکی نامۆ و دوور له‌ کولتوری ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران وه‌ک شه‌هاده‌ت و هێرش و شه‌ڕ، دێنه‌ به‌رباس که‌ زۆر له‌ میژه‌ کڕیاریان نه‌ماوه‌، به‌ڵام ده‌مڕاسته‌کانی ڕژیم به‌ هۆی شه‌رخوازی و سیاسه‌تی شه‌رئه‌نگێزی خۆیانه‌وه‌ که‌ هه‌موو کات له‌ بیری هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێکی نوێ دان، ده‌یانه‌وێت بۆ جاریکی دیکه‌ سیاسه‌تی شه‌ڕ و شه‌هاده‌ت بکه‌نه‌وه‌ دروشمی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک و نه‌وه‌کانی داهاتووی وڵات به‌و قسه‌ پڕوپوچانه‌ ڕابێنن. دیانه‌وێت بۆ جارێکی دیکه‌ خوێندنگه‌کان بکه‌نه‌وه‌ سه‌ربازخانه‌ و له‌ جیاتی راکێشانی هێڵێکی به‌ توانای ئینتێرنیتی و دابین کردنی ئامرازه‌کانی تێگه‌یشتن و پێشگه‌یشتن، مین و بۆمب و چه‌ک و چۆڵه‌ی سه‌ربازی له‌ پۆله‌کاندا دانێن و لاوانی تازه‌ پێگه‌یشتوو، ئه‌و هیوا و ئاواتانه‌ی داهاتووی وڵات به‌ خوێن و شه‌ڕ و مردن ئاشنا بکه‌ن، ئه‌وه‌ سیاسه‌تێکه‌ که‌ ٣٠ ساڵه‌ بووته‌ سه‌رچاوه‌ی ژیان و مانه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ڕژیمه‌ مرۆڤ و کوژ و بێزراوه‌. 
به‌ سپاسه‌وه‌ له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌
http://kdpmedia.org/index.php?id=2292