Wednesday, April 23, 2014

گوشاری کۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر مامۆستایان

رەژیمی کۆماری ئیسلامی کە هێشتاش نازانێت رێز و پلەی مامۆستا چیە و تەنانەت هێشتاش نازانێت پانتایی بەرپرسیارەتی مامۆستا چیە و چی بە ئەستۆوەیە رۆژ بە رۆژ زیاتر گوشار دەخاتە سەر مامۆستاکان و داواکاری سەیر و سەمەرەیان لێدەکات و بە هۆکاری نەگونجاوەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەیان دەکاتەوە.
یەکێک لەم داواکاریانە سڕینەوەو لەناوبردنی دروشمە نوسراوو بڵاوکراوەکانی دژ بە رژێمە لەناو گوندەکان و لە قەراغ قەتابخانەکان.
هەر جۆرە کەمتەرخەمیەک لەم بارەوە لەلایەن مامۆستاکانەوە بە لاڕێیی فەرمانبەری پێناسە کراوە و مامۆستا تووشی لێپرسینەوە و بێنەو بەرە دەکات،
ئێمەی مامۆستا ساڵانێکی دوورودرێژە جیا لە زوڵمی نەتەوایەتی زوڵمی پیشەییشمان لێکراوە و ئەوە چەند ساڵێکە رۆژ بە رۆژ زیاتر لە ئابروو کەرامەتمان کەم دەکرێتەوە و بێ رێزی رژێم زیاتر لە جاران و رۆک بە ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێت.
سڕینەوەی ئەم بێ رێزیانە و گەڕاندنەوەی کەرامەتی مامۆستایەتی و نەتەواایەتیمان تەنیا بەندە بە یەکڕیزیمان و پاراستنی یەکتری و هاوڕاییمان و نەترسان و چۆک دانەدان بۆ داوا چڵکنەکانی رژێم لە پێناو هەندێک بەرژەوەندی تاکەکەسیدایە.
یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
٢٣/٤/٢٠١٤ی زایینی