ئەو
ڕۆژانە، لەناو نوێنەرانی پارلمانی ئێراندا زۆر باس لە ئیستیزاحی وەزیرەکان
دەکرێت، ئێتسا باس لە ئیستیزاحی وەزیری پەروەردەش هەیە.
وەک دەکوترێت پەنجا نوێنەر، واژۆیان کۆ کردۆتەوە و بە تەمان کە تەرحەکەی بخەنە گەڕ بەڵام هێشتا نەیانداوە بە تاقمی سەرۆکایەتی پارڵمان.
جیا لە فمجێ بوون یان نابەجێ بوونی ئەو ئیستیزاحە و خستنە بەر باسی ئەوەی کە ئایا هۆکاری سەرەکی کێشەی ناوخۆیی سیستمە یان شتی دیکە ئەوە کە شیاوی ئاماژە پێدانە ئەوەیە کە لەناو هۆکارەکانی ئەو ئیستیزاحەدا، کێشە و ئازارەکانی کچانی شیناوێ هیچ شوێن و باس و دەنگێکی نییە و هیچ مەڵحەمێک بۆ ئازارە ساڕێژ نەکراوەکانی ئەوانی تێدا نییە.
نوێنەرانی پارڵمانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا هەر باس لە بە سیاسی بوونی دەوڵەتی ڕوحانی دەکەن و وای نیشان دەدەن کە گۆیا ڕوحانی کەش و دۆخی ئێرانی تەواو کردۆتە سیاسی و هەموو کەسانی دژبەر نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێستا لە سەر کارن و ئەوە هەر خۆشەویستانی خامنەیی و .....هتد، لە بێ دەسەڵاتی و دۆشداماویدا دەناڵێنن، بۆیەش دەستیان داوەتە ئەو ئیستیزاحانە.
بەڵام ئەوەی ڕاستییە ئەوەیە کە ئەو شانۆگەریانە، هیچ بۆن و هێمایەکی ڕاستی پێوە نیە و پێوە دیار نییە و تەنیا بە مەبەستی کەڕ و کوێر کردنی جیهان و بە ڕواڵەت لاواز نیشاندانی دەسەڵاتەکانی ڕوحانییە و دژایەتی باڵێک لە سیستەم لەگەڵیدا بۆ ئەوەی کە لە پرسی ناوکیدا، روحانی بتوانێت خۆی بە کەم دەسەڵات و دەستەوستان نیشان بدات و بەو جۆرە خاڵی زیاتر بە دەست بێنێت( کە لە ڕاستیدا کێشەکانی ناوخۆی نیزام باڵایان زۆر بەرزترە لە هاوتەریبی کاربەدەستانیی).
ئەوەی کە لەو ناوەدا باسی نییە و لە ڕاستیشدا دەبوایە هۆکاری سەرەکی ئیستیزاحی دوو وەزیری پەروەردەی پێشوو و ئێستا بوایە، بەسەرهات و کارەسااتی کچانی شیناوێیە، کە بەداخەوە تا ئێستا بێ وڵام ماوەتەوە و هیچ هیوایەک بە چارەسەری و گەیشتن بە داخوازییەکانیان لە ڕێگەی سەردانەکانیان بۆ تاران و هانا بردنیان بۆ کۆشکی سەرۆک کۆماری و مەجلیس، لە ئارادا نییە.

·