به‌یاننامه‌ی یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستان به بۆنه‌ی بێڕێزی کردن به ئایینی پیرۆزی یارسان
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌کان، مامۆستا و قوتابیانی نیشتمان پارێز
به درێژایی مێژوو و به‌تایبه‌تی له ته‌مه‌نی نه‌گریسی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێمه‌ی کورد به هه‌موو پێکهاته زاراوه‌یی و ئایینیه‌وه، رووبه‌ڕووی گووشار و زه‌خت و بێ رێزییه‌کی زۆر بووینه‌وه و دوژمنان و نکۆڵکه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به هیچ چه‌شنێک خۆیان له‌م کرداره نامرۆڤانه‌یه نه‌پاراستوه و به‌ڵکو بگره په‌ره‌شی پێده‌ده‌ن و ئیزن به هه‌موو کاردار و مووچه‌خۆره‌کانیان ده‌ده‌ن بێ رێزیه‌کانیان په‌ره پێبده‌ن و له‌م کاره نه‌پرینگێنه‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌م بێ رێزیانه له‌م رۆژانه‌دا له‌ناو رێڕه‌وانی ئایینی ره‌سه‌نی یارسان په‌ره‌ی سه‌ندوه و ئه‌م کاره به‌تایبه‌ت له قوتابخانه‌کان زۆر به‌رچاوه و بکه‌رانیشی سزا نادرێن.
هه‌ر بۆیه‌ش دوو که‌س له په‌ریه‌وانی ئایینی یارسان بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی هه‌مبه‌ر به‌م کرداره دڕندانه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌رداو ئه‌مه‌ش بوه هۆی مردنی ئه‌م دوو که‌سه و ئێستاش له شاره‌کانی کرماشان و هه‌مه‌دان و ئیلام، ده‌نگی ناره‌زایی به‌رز بۆته‌وه.
ئێمه‌ش وه‌ک یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران وێڕای بێزاری ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر کرداری له‌م چه‌شنه، ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی برایانی یارسانمانه‌وه و ئه‌م کرده‌وه‌یه مه‌حکوم ده‌که‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین که ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه ته‌نیا بێ رێزی به یارسانیه‌کان نیه و به‌ڵکو به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورده به هه‌موو پێکهاته زاراوه‌یی و ئایینیه‌که‌وه
بڕووخێ کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ئێران
شه‌کاوه بێت ئاڵای کورد و کوردستان
یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
11/6/2013ی زایینی

No comments:
Post a Comment