لە ژێر زەخت و گوشاری چالاکانی بواری پەروەردە و لەناویاندا یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران و هێنانە بەرباسێ بەردەوامی مادەکانی سێ و سی لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە باس لە زۆرەملی و بەخۆڕایی بوونی پەروەردەی گشتی دەکات، کۆماری ئیسلامی لێبڕاوانە دەستی بە چالاکی کردووە بۆ بەرپەرچ داۆەوەو بەڵگەسازی بۆ پاراستنی خۆی لە کۆڕ و کۆبوونەوە ناونەتەوەیی و مافی مرۆڤەکاندا.
ئەوڕۆ ڕۆژی دووشەممۆ، نامەیەکی فەرمی لە لایەن سازمانی پەروەردەی پارێزگای ورمێ یەوە گەیشت بە سەرجەم قوتابخانەکان، لەو نامە فەرمیەدا باس لە بە زۆری گەڕاندنەوەی قوتابیانی وازهێناو لە قوتابخانە دەکرێت بۆ قوتابخانەکان و وێڕای دانی هەندێک ڕێ و شوێن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قوتابیانە، باس لە سزادانی دایک و باوکی ئەو قوتابیانە دەکرل کە ڕێگری دەکەن لە ناردنەوەی منداڵە کانیان بۆ قوتابخانە.
ئەو هەنگاوە بە ڕواڵەت پیرۆز و لە ناخدا ئاڵۆزە، لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان لە پارێزگای ورمێ، بە شێوەی زارەکی ئاگادار کراونەتەوە کە بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەو قوتابیانە بکەن کە ئامادە نین پارە بدەن بە قوتابخانە، هەروەها کەمترین ڕێژەی یارمەتیش بە سەد هەزار دیاری کراوە.
یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران وێڕای ئەوەی کە پشتگیری خۆمان لە گەڕانەوەی قوتابیان بۆ قوتابخانەکان دەردەبڕین و لامان وایە مەلحەمی زامی نەتەوەی کورد خوێندنە و هەر خوێندنە، لە هەمان کاتیشدا مامۆستا و بەڕێوەبەرانی نیشتماپارێز لە هۆکاری ئەو هەنگاوەی کۆماری سێدارە ئاگادار دەکەینەوەو و داوا دەکەین هەر وەک ڕابردوو و بە هەموو شێوەیەک هەر لە ڕیزی نەتەو خەڵکدابا و بەرەنگاری زەخت و گوشارەکانی ڕژێم ببنەوە لە قوتابخانەکان ۆ بەم شێوەیە کەشێکی ئارام بۆ زاڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە قوتابخانەکاندا بخوڵقێنن و پێش لە زیاتر بوونی وازهێنان لە خوێندن بگرن.
یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
دوشەممە ڕێکەوتی
1.12.2014
No comments:
Post a Comment