شه‌وی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌فته‌ری چاوه‌دێری له هه‌مبه‌ر خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له کاناڵی 2ی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێران به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که ئێمه مه‌ترسی تووش بوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان پشت ڕاست ده‌که‌ینه‌وه.
نادر مه‌نسوور کیانی خۆی له دانی ئامار و رێژه‌کان له‌و باره‌وه بوارد و به گشتی ئاماری یه‌ک له سه‌دی له کۆی سێزده میلۆن قوتابت که له هه‌مان دیمانه‌ی تهلهیزۆنی له لایه‌ن ڕاویژکاری ده‌بیری گشتی ستادی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌کان خرایه به‌ر باس، قه‌بووڵ كڕد
ئه‌و ڕاوێژکاره هه‌روه‌ها باسی له دابه‌زینی ته‌مه‌نی تووش بوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان تا ته‌مه‌نی 15 ساڵه‌گی کرد و کوتی: له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا ئاماری تووش بوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان له نیو له سه‌ده‌وه بۆ یه‌ک له سه‌د به‌رز بۆته‌وه که ئه‌وه نیشان ده‌دات که ڕێژه‌ی تووش بوون به‌و مادده هۆشبه‌رانه له قوتابخانه‌کاندا دوو به‌رابه‌ر بووه که ئه‌و ئاماره، ئاماری ئه‌و قوتابیانه له خۆ ناگرێت که ته‌نیا بۆ کات به‌سه‌ر بردن و ڕابواردن ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه به‌کار دێنن.
حه‌مید سهڕڕامی هه‌روه‌ها کوتی: 55% خه‌ڵک دوای پێنج ساڵ ده‌زانن که منداڵه‌کانیان تووشی مادده هۆشبه‌ره‌کان بوون.
نوێنه‌ری په‌روه‌رده سه‌ره‌ڕای ڕاگهیاندنیئهو ئاماره له لایه‌ن به‌رپرسه حکومه‌تییه‌کانی تر له به‌رنامه‌ی وتووێژی تایبه‌تی به‌شی هه‌واڵ له شه‌وی چوارشه‌ممه‌دا، تووش بوونی قوتابیان به مادده هۆشبه‌ره‌کانی وه‌درۆ خسته‌وه و زۆر ڕاشکاوانه بنه‌ماڵه‌کانی به هۆکاری تووش بوون و ڕاکێشرانی قوتابییه‌کان بۆ لای مادده هۆشبه‌ره‌کان، تاوانبار کرد.
له نێوه‌راستی زستانی ڕابردوو، بیگدکی جێگری سپای محه‌ممه‌د رهسوولهڵلا له سمیناری فێرکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رگری له تووش بوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان ڕایگه‌یاندبوو که 45 هه‌زار قوتابی 15 تا 19 سالان له ئیران، تووش بووی مادده هۆشبه‌ره‌کانن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سپاس لای وایه له هۆکاری سه‌ره‌کی بڵاوبوونه‌وه‌ی تووش بوون، هه‌ربوونی که‌م و کوڕییگهلێکی جیددیه له شیوه‌کاری په‌روه‌رده‌ی ئێران که به‌رپرسانی سه‌ره‌کی په‌روه‌رده و فیرکاری مندالان و مێرمندالانیان له ئه‌ستۆیه.
ده‌فته‌ری به‌ره‌نگار بوونه‌ه له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌کان و سزاگهلیپهیوهندیداری ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئێران ڕاشکاوانه ڕایگهاندووه که"ئیران دووهه‌مین ولاتی به‌کارهێنه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌کانه له جیهاندا"
No comments:
Post a Comment