Monday, March 3, 2014

کتێبی فارسی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی ئێران


تێبینیه‌کی یه‌کیه‌تیه‌که‌مان له‌مه‌ڕ کتێبی فارسی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی ئێران
له‌ کتێبی فارسی ساڵی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تیدا هه‌ر وه‌ک له‌ ژێره‌وه‌ وێنه‌که‌ی په‌یوه‌ست کراوه‌ شیعرێک هه‌یه‌ به‌ ناوی (ای زبان فارسی) که‌ له‌سه‌ر قوتابیه‌کانه‌ له‌به‌ریشی بکه‌ن
ئه‌م شیعره‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌ فارس نشین و نافارس نشینه‌کانه‌ و بێ له‌به‌رچاوگرتنی بکه‌له‌پوری ناوه‌یی نه‌ته‌وه‌کانی تر له‌م کتێبه‌دا هاتوه‌ و جۆرێک بێ رێزی به‌م نه‌ته‌وانه‌ی تری نافارسه‌ له‌ ئێران
ئه‌م شیعره‌ ده‌یهه‌وێت له‌ مێشکی قوتابیه‌ نافارسه‌کان باوێژێت که‌ ئه‌وان زمانی زگماکیان فارسیه‌ و گگه‌ره‌که‌ ئه‌م زمانه‌ بپارێزن
ئێمه‌ وه‌ک یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران داوا له‌ مامۆستاکان ده‌که‌ین خۆ له‌ وتنه‌وه‌ی ئه‌م شیعره‌ ره‌گه‌زپه‌ره‌ست و شوینیزمه‌ بپارێزن و وه‌ک هه‌میشه‌ خۆیان ببنه‌ بێژینگ بۆ له‌ بێژینگدانی پیلانه‌ شوینیه‌کانی ئێران و کۆماری فارسی
یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
2ی مارسی 2013

No comments: