ئێمه
وه‌ک یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایان کێشه‌مان ئه‌وه نیه کام پاڵێوراو
ده‌بێته سه‌رۆککۆمار یان کێ له‌م بێژینگه‌ی شۆڕای نیگابان ده‌چته ده‌ر
یان بۆ ناچته ده‌ر.
کێشه‌ی ئێمه گه‌وره‌تر له‌م شتانه‌یه
کێشه‌ی ئێمه سیسته‌مه، کۆماری ئیسلامی و یاساکانی
نه‌بوونی مافی خوێندن به زمانی زگماکی
نه‌بوونی مافی به‌رانبه‌ر له خوێندن و دامه‌زراندا
دوو حوکمی جیاواز بۆ کوردێک و فارسێک له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی تاوانێکی هاوتادا
به‌ندکران و له‌سێداره‌درانی باشترین و به نرخترینی رۆڵه‌کانمان
سووتانی منداڵه‌کانمان له قوتابخانه‌دا به هۆی نه‌بوونی که‌مترین ئیمکانات
بانگکرانی مامۆستاکانمان بۆ حه‌راسه‌ت به هۆکار و به‌ناو تاوانگه‌لێک وه‌ک: قسه‌کردن به زمانی کوردی و دوان له نه‌ته‌وه و نیشتمان
نه‌بوونی مافی به‌رانبه‌ر بۆ خوێندن بۆ رۆڵه‌کانمان له چاو شوێنه‌کانی تر و پیوانه جیهانیه‌کان
نه‌بوونی قوتابخانه و مامۆستا له گونده‌کانماندا
پێشێلکردنی مافی ئایینیمان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له ناو کتێب و وانه و کۆبوونه‌وه‌کانمان
منداڵانی ئێمه نازانن له قوتابخانه‌کانن یان حوسه‌ینیه
رۆژ نیه له‌سه‌ر پاره‌ی یارمه‌تی بۆ قوتابخانه به زۆره‌ملی چه‌ند قوتابی له قوتابخانه ده‌رنه‌کرێن و ئه‌مه‌ش گووشاری رووحی و ده‌روونی ساز کردوه بۆ قوتابی و بنه‌ماڵه‌کان
و.........تاد.
ئایا له دۆخێکی وادا هیچ رێچاره‌یه‌ک ده‌مێنێته‌وه زیاتر له تێکۆشان بۆ رووخانی کۆماری سێداره و ره‌شپه‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی؟؟؟
ئایا چون بۆ ده‌نگدان به هه‌ر هۆکارێکه‌وه ناتوانێت خه‌یانه‌تێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی بێت؟؟؟؟
ئایا ئه‌مه به واتای وه‌دواخستنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دێمۆکراتیک و فیدراڵ نیه؟؟؟
عومه‌ر (هه‌ڵمه‌ت) مه‌عرووفی
به‌رپرسیی ناوخۆیی
یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
May 21, 2013

No comments:
Post a Comment