Tuesday, May 21, 2013

کاره‌ساتی ئابووری رێژیم و دۆخی قوتابخانه‌کان


کارەساتی ئابڕوو بەری کۆماری ئیسلامی بۆ وەرنەگرتنی یارانەکان لە لایەن خەڵکیەوە پەڕوپۆی کێشایە ناو قوتابخانەکانیش
رژێم کە بەردەوام قوتابخانەکانی لە بێ دەرەتانی و نەبوونی بودجەدا راگرتوە لەکاتی لێقەومانی خۆیدا قوتابخانەکانی بیردێتەوە، بەڵام نەک بۆ پێدانی بودجە و قەرەبوو کردنەوەی کەم و کوڕیەکان بەڵکو بۆ کەمکردنەوەی زەخت لەسەر خۆی و پروپاگەندە بۆ دەستەوئەژنۆداماوی رژێم و یارمەتیدانی لەلایەن خەڵکیەوە و بڵاو کردنەوەی سیاسەتە گڵاو و خەڵک خاپورکەتەکانی و چەقاندنی ئەستوونی نەفامی و سەربە رژێم بوون لەناو مێشکی خەڵکی چەوساوەدا
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە هەر بە پێی یاسای بنەڕەتی ئەم کۆمارە خوێندن لە ئێران تا کۆتایی ساڵی سێی راهنمایی بە خۆڕایی و زۆرە ملیە.
بۆ باشتر تێگەیتشن و پشت ئەستور کردنی قسەکانمان ئەم وێنەی خوارەوە دەخەینە روو کە لە لایەن ئەندامانی یەکیەتیەکەمان لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان رەوانە کراوە
وێڕای رێز و ماندوونەبینی لەم مامۆستا ئەمەگ ناس و نیشتمان پەروەرانە
7/5/2013

No comments: