راگهێنراویی یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران به بۆنه‌ی کۆچی دوایی یه‌کێک له ئه‌ندامانی تێکۆشه‌رمان
بە داخەوو په‌ژاره‌یه‌کی گرانه‌وه، هاوڕێی تێکۆشه‌ر و بهوهجمان مامۆستا لوقمان نیزامی، مامۆستای قوتابخانەكانی شاری بۆكان و ئەندامی یەكیەتی پێشەیی ماموستایانی كوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشیەكی كوت وپڕەوە ماڵئاوایی لە ژیان كرد. كاك لوقمان سەرەرای ئەوەی كە لە ناو قوتابیانی شاری بۆكان دا مامۆستایەكی جێ رێز و حورمەت بوو، مامۆستا و ژه‌نیاری ئامێری نەی بوو و هەر وەها لە هونەری خۆشنویسیدا دەستێكی باڵای هەبوو. هەر ئەوەیش وای لێكردبوو كە لە ناو چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگادا ناسراو و خۆشەویست بێ. جێی ئاماژەیە كە برایەكی كاك لوقمان بە ناوی كاك كامیل نیزامی چەندین سال پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتی كوردوستانی ئێران بوو، كە ئێستا بە داخەوە بە هۆی ئەشكەنجە وە تا رادەیەك تووشی نەخۆشی دەروونی بوە. ماموستا لوقمان نیزامی لایەنگری کورد و كوردستان بوو و زۆر جار لە کاتی وانه‌وتنه‌وه لە لایەن سیخورەكانی رێژیم راپورتی لێدەراوە و بۆ ئیتلاعات بانگ كراوە لیپرسینەوەیان لە گەڵ كردوە بەڵام به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی دوژمن جار به جار زیاتر و بە گوڕتر لە حاران پاراستنی له مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی كردوە.
هه‌روەها مامۆستا هاندەری ماموستایانی قوتابخانەكانی بۆكان و گوندەكان بوو بۆ ناسینی هه‌ر چی زیاتری یەكیەتی پێشەیی ماموستایاتی كوردستانی ئێران. به‌م بۆنه‌وه وه‌ک یەكیەتی پێشەیی ماموستایانی كوردستانی ئێران خۆ بە هاودەرد و شەریكی غەمی لە دەستدانی مامۆستا لوقمان دەزانین و سەرە خوشی لە بنەماڵە و كەس و كار و خیزانی بەریزی و منداڵەكانی دەكه‌ین و په‌یمان له‌گه‌ڵ ڕوحی به‌رزیان نوێ ده‌که‌ینه‌وه تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی به‌ڕێزیان و سه‌رجه‌م رۆڵه قاره‌مانه‌کانی کوردستان، له خه‌بات نه‌سره‌وین.
یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
4ی پوشپەری2714ی کوردی

No comments:
Post a Comment