Monday, June 2, 2014

داخرانی قوتابخانەیەکی دواناوەندیی شەوانەرۆژیی بۆکان

داخرانی قوتابخانەیەکی دواناوەندیی شەوانەرۆژیی بۆکان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌وه‌
خەوتنگەی قوتابخانەی ئیمامی بۆکان بەهۆی نەبوونی مووچە لەمەڕ دابینکردنی خواردنی قوتابییان، داخستووە.
ئه‌م قوتابخانه‌ شه‌وانه‌رۆژییه‌ لە سەرەتای دامەزرانییەوە ٧٠٠ قوتابیی هەبووە، بەڵام هەنووکە تەنیا ١٧٠ قوتابیی تێیدا سەرقاڵی خوێندن.

راگەیاندنی دۆخی قەیراناویی قوتابخانەی شەوانەڕۆژیی بۆکان لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە لە کاتێک دایە کەلە سەرەتای ساڵی خوێندنەوە بڕی دوو میلیۆن ریاڵیان لە هەر قوتابییەک وەرگرتبوو.

ئەو قوتابخانەیە کەلە ''میراوا''ی بۆکان هەڵکەوتووە، تەنیا قوتابخانەیە کە قوتابییانی گوندەکانی دەوروبەری بۆکان تێیدا سەرقاڵی خوێندن دەبن و هەنووکە ئەو قوتابییانە بۆ رۆیشتن بۆ قوتابخانە رۆژانە سەرەڕای بڕینی مەودایەکی زۆر، بڕێکی زۆری پارە بۆ هاتوچۆیان دەدەن.

بەرپرسانی قوتابخانە رایانگەیاندووە: تێکڕای ئەو قوتابییانە کە دەیانهەوێ ساڵی داهاتووە واتە ساڵی خوێندنی ٩٣ ــ ٩٤، ناونووسی بکەن، دەبێ لە سەرەتای وەرزی پاییز، بڕی ٤ میلیۆن ریاڵ رادەستی بەشی ماڵیی قوتابخانە بکەن و ئەمەش ناڕەزایەتیی قوتابییان و بنەمالەکانیانی لێ کەوتووەتەوە.

تێبینی:
به‌ پێی یاسا به‌شه‌ ناوخۆیی (خابگا)ی شه‌وانه‌ رۆژییه‌کان بۆ ئه‌و تاقمه‌ له‌ قوتابیان ساز کراون که‌ یان ده‌ست کورتن یان به‌ هۆی دوورده‌ست بوونی گونده‌کانیان و ده‌ست ڕانه‌گه‌یشتن به‌ قوتابخانه‌، ئه‌و شوێنه‌یان بۆ ته‌رخان کراوه‌ تا به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شیوه‌کان که‌مته‌رخه‌می حکومه‌ت له‌ دابین کردنئ قوتابخانه‌ بۆ هه‌موو شوێنه‌کان، تێهه‌ڵبێندرێته‌وه‌.
به‌م پێیه‌ داخرانی ئه‌و شوێنانه‌ به‌ هه‌ر بیانوویه‌ک ئه‌وا خه‌سار و زوڵمێکی گه‌وره‌یه‌ له‌و تاقمه‌ له‌ قوتابیان و ده‌توانێت ئاکام و ئه‌نجامی زۆر ناخۆش وه‌ک واز هێنان له‌ خوێندنی ئه‌م قوتابیانه‌ی به‌دواوه‌ بێت.
یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران

No comments: