Wednesday, November 12, 2014

فەرهادی دووەم (حوسێن کۆکەن) هەموو داراییەکەی پێشکەشی قوتابخانە کرد



هەنگاوێکی کە شایانی سەر بۆ دانەواندن و کڕنۆشە.

یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، دەستخۆشی و پێزانینی خۆی ئاراستەی فەرهادی دووەم (مام حوسێن) دەکات کە وێڕای ئەو هەموو ماڵوێرانی و تەنیاییەیی کە تووشی هاتووە، لە هەمان کاتدا هیچ کات خەمی نەتەوەکەی لە بیر نەکردووە و ئێستاش لە ئێوارەی تەمەنیدا، هەموو داراییەکەی کە بەرهەمی کۆکەنی خۆیەتی پێشکەش بە قوتابخانە کردووە و بیری لە گرنگترین چەمکی پێگەیاندنی هەر نەتەوەیەک واتا پەروەردە کردۆتەوە، ئەو کردەوەیە بەڕاستی نیشانەی تێگەیشتوویی و کوردویستی و نیشتمانپەروەری فەرهادی دووەم (مام حوسێن)ـە و شایانی رێز لێنانە. هیوادارین تەمەنی درێژ بێت و ئاواتەکانی بە چاوی خۆی ببینێت.

یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران

١٢/١١/٢٠١٤
بەرانبەر بە:
٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٤ی کوردی

ئەوەش دەقی هەواڵەکە کە لە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا وەرگیراوە:




No comments: