ژێدەر: یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران.
مخابن پیلانی کۆماری ئیسلامی بە دژی بزاڤی خوێندکاری کوردی زۆر چڕ و پڕترە لە پێشوو:
لە ماوەی یەک ساڵدا ئەوە دووەم جارە کە خوێندکاریی کورد لە یەک زانکۆدا دوو خەساری مەزنی لیدەکەوێت و دوو کەسی ئاستی بەرزی خوێندن لە ئاستی ماستەر (کارناسی باڵا)ی خۆی بە هۆی پیلانەکانی رژێمی کۆماریئیسلامی لە دەست دەدات و بە پیلانگێڕی سەری بەرزیان رادەستی خاکی کوردستان و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کوردستان دەکەن.
خاتوو شەیدا حاتەمی:
تەمەن: ٢٤ ساڵ، خوێندکاری ئاستی: کارناسی باڵای زانکۆی نازلوی ورمێ، لە بواری: خاکناسی (بایۆلۆژی و بایۆتەکنۆلۆژی، خەڵکی ناوچەی مەرگەوەری سەر بە باژاری ورمێ، شێوەی کوشتن: کوژران بە زەربە، رێکەوت:
ئەو خوێندکارە کوردە چالاکوانە، بە شێوەیەکی گوماناوی لە ناو خەوتنگەی خۆیدا واتا لە خەوتنگەی بینتولهودای زاکۆی ورمی، کوژراو لە ئاکامیشدا، کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی زانکۆی ورمێ، هۆکاری مردنەکەیان بە خۆکوژی راگەیاند.
لە ئەنجامی شەهید بوونی خاتوو شەیدا حاتمەی گەلێک دەنگی نارەزایەتی دەرکەوتن و زۆر کەس وەک پارێزەر مەسعوود شەمس نەژاد هەوڵیاندا شوێن کەیسەکە بکەون و لەو رێگایەشدا تێچووی خۆیان دا، هەروەها خوێنکارانی کوردی ئەو زانکۆیە، بە شێوەیەکی یەکجار تووند بە دژی هەڵوێستی نوێنەری کوردی باژێری ورمێ واتا عابد فەتاحی کە وتی: خاتوو شەیدا خۆی خۆی کوشتووە، هاتنە دەنگ و ئەنستیتۆی کرمانجی زانکۆی ورمێ لە نامەیەکدا داوای کرد کە عابد فەتاحی دەبێ لە نوێنەرایەتی پارلمان بکشێتەوە، هەروەها خوێندکارانی کوردی زانکۆی ورمی کوتیان: ئێمە لە هەڵبژاردنی چەند ساڵ لەمەوبەر هەڵەمان کردو دەنگمان دا بە ئێوە، ئێستاش ئامادەین دەنگەکانمان بە خوێنی سووری شەیدا حاتەمی وەردەگرینەوە.
خاتوو: شیلان رەوشەندل:
کچی: سەلیم رەوشەندل، خەڵکی گووندی: نەرزێوه. سەر بە باژێری: شنۆ، خوێندکاری ئاستی کارناسی, زانکۆی: نازلووی ورمێی، بواری: زانستی سیاسی،تەمەن: ٢٢ ساڵ . رێکەوتی شەهید بوون: حەڤدەی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، شێوەی مردن: ژاراوی کردن.
بە هۆی هەڕەشەی حەراستی ئەو زانکۆیە لە بنەماڵەی شەهیدی خوێندکار، پرسەی ناوبراو زۆر بە بێدەنگی بەڕێوەچوو، هەر ئەوەش وایکرد کە هەڵوێستێکی ئەوتۆ لەمەڕ شەهیدکرانی نەگیرێت و وەک رووداوێکی ئاسایی و تەنیا بە شێوەی هەواڵێک بڵاو بێتەوە و لێدوان و شیکاری لە سەر نەکرێت،
هەڵبەت لاواز کردن و هەڕەشەی زۆر لە سەر بزاڤی خوێندکاری بە گشتی و بزاڤی خوێندکاری کورد بە تایبەتی،لە سەردەمی سەرۆک کۆماری روحانیدا و هاتنە ئارای شێوازی نوێی رووبەڕووبە لەگەڵ بشێویەکان لە لایەن ناجاوە هۆکارێکی سەرکیی ئەم بێدەنگیەی کۆمەڵگای خوێندکاری بوو.
خاڵی هاوبەشی ئەو دوو شەهیدە کوردە خوێندکارە:
١- هەر دوکیان کوردن.
٢- هەر دوکیان بە دەست کەس یان کەسانێکەوە شەهید کراون.
٣- هەر دوکیان کیژن
٤- هەر دوکیان خوێندکاری کارناسی باڵان.
٥- هەر دوکیان لە یەک زانکۆ خوێندوویانە
یەکیەتی پیشەیی مامۆستایان هەرچەند لە هەر دووک کارەساتدا، بە دانەدەری بەیانییە هاوخەمی خۆی دەربڕیوە، بەڵام لای وایە کە پێویستیەکی زۆرتر بە هاودەنگی لە هەمبەر ئەو پرسانە هەیە و پێویستە کۆمەڵگای کورد بە گشتی و بزاڤی مامۆستایان و خوێندکاران، هاودەنگتر بێنە مەیدان و لە مەڕ ئەو ساتەوەختە کارەساتبار و دڵتەزێنانەدا، بێدەنگ و دۆش داماو نەوەستین، ئەو بێدەنگیەی ئێمەمانان، سەرەتایەکی قورس و تێهەڵنەهاتووەەیە بۆ کۆمەڵگای کوردی و چینی رووناکبیر، هەر بۆیەش پیویستە هەنگاو و دەنگەکانمان چڕتر بکەین.
١٨/١١/٢٠١٤
بەرانبەر بە
٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٤ی کوردی
No comments:
Post a Comment