قەسیم عوسمانی لە قسەکانی ئەوڕۆی خۆی لە
پارلمانی ئێران دا، دوای سپاس لە دەزگای دادوەری ئیران بۆ هەلسوکەوت کردن لەگەڵ
ڕەحیمیەکان و هاشمیەکان و ئاغازادەکانی تر، هەڵسوکەوتی هەندێک کەسی بە قسەی ئەو
نەناسراو لەهەڵ موتەهەری لە شیرازی مەحکوم کرد و داوای بە سزاگەیاندنی ئەو کەسانەی
کرد.
عوسمانی لە درێژەدا باسی لە کێشەکانی
مامۆستایان و خانە نشینەکان کرد و کوتی
کێشەکانیان لە ئەژمار نەهاتوویە و دەبی دەوڵەت بیرێکی بنەڕەتی لە کێشەکانیان
بکاتەوە.
ناوبراو کوتی هەرچەند دەوڵەت و پارلمان لەسەر
پێگەی مامۆستا و گرنگی ئەرکی پەروەردە لە درووشم دا هاوران بەڵام ئەو ناسین
هاوبەشە لە مامۆستا تا ئیستا هیچ کێشەیەکی لە ژیانی مامۆستایان چارەسەر نەکردووە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە بیزاری مامۆستایان
لە دۆخی ئابووریان و هەروەها پاش گوێ خرانیان کوتی: مامۆستایان تا ئێستا ەەر لە
درووشم دا باسیانلە پێگەی مامۆستا بیستووە و بە شێوەی کرداری هیچیان نەبینیوە.
ناوبراو کوتی: مامۆستایان لە هەمبەر
بنەماڵەکانیان هەست بە شەرمەزاری دەکەن و ناتوانن لە حاڵێکدا کە سەرقاڵی نووسینی
هاوکێشەیەکن لە ەر تەختەی ناو کلاس و هاوکات بیر لە هاوکێشە پڕ فاکتەرە
نادیارەکانی ژیانی خۆیان دەکەنەوە، چۆن و بە چ هاندەرێکەوە دەتوانن وانە بە
قوتابیەکانیان بڵێنەوە؟
ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە پێویستە
دەوڵەت لە زووترین کاتدا بیرێک لە ژیان و باری ئابووری مامۆستایان بکاتەوە نەک بە
گەڵاڵەی سەیر و سەمەرە بابەتەکە دابخات و لاڕێی بکات.
عوسمانی هەروەها باسی لە تەرحی مامۆستایان
کرد و رەخنەی لێگرت و کوتیشی ئەو تەرحە هیچ ئاڵو گۆڕێک لە ژیانی مامۆستایاندا پێک
ناهێنێت و هەرەمەکیە.
نوێنەری ئێستای بۆکان لە پارلمانی ئێران لە
درێژەدا وێڕای بەراورد کردنی ژیانی مامۆستایان و کەسانی تر کە ڕۆژێک قوتابی ئەو
مامۆستایانە بوون کوتی: مامۆستایەک کە خەمی نانی بێت ناتوانێت لێکۆڵینەوە بکات و
بابەت بنووسێت، کەواتە پێویستە سەرەتا باری ژیانیان باش بکرێت.
شایانی باسە کە بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی
کوردستانی ئیران لایان وایە کە عوسمانی تەنیا بە مەبەستی خۆدەرخستن ئەو قسە دەکات
و ئەو قسانە لە حاڵێکدا کە ئیستا بوودجەی ئیران داخراوە هیچ کاریگەرییەکیان نییە،
ئەوان دەڵێن دوکتور عوسمانی یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە قسە و وتتووێژەکانی
پێشووتری خۆیدا دژایەتی لەگەڵ زیاد بوونی مووچەی کارمەندانی دەوڵەت کردبوو و ئەوەی
بە زیانی ئێران و دەوڵەت زانیبوو.
No comments:
Post a Comment