Sunday, March 1, 2015

وتووێژی هەڵمەت مەعرووفی لەگەڵ باس نیوز لەسەر مانگرتنەکانی ئەوڕۆی مامۆستایان لە ئێران ئێران



پاش بڵاوكردنەوەی بانگەوازی مامۆستایانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی ئێران بۆ مانگرتنی سەرانسەری، ئەمڕۆ كۆمەڵێكی بەرچاو لە مامۆستایانی زۆربەینەی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان مانگرتن و كۆبوونەوەی بەرینی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.


“هەڵمەت مەعرووفی” چالاكوانی پەروەردیی مامۆستای پێشوو لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵی (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەمڕۆ لە كاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە (12015/2/) مامۆستایانی بە هەڵوێستی كورد لە شارەكانی: “سنە، مەریوان، كامیاران، قوروە، بۆكان، كرماشان، ئیلام، ئەیوان، پیرانشار، سەرپێڵ زەهاو، سەقز و ورمێ‌” لەبەردەم ئیدارەی پەروەردی شارەكان كۆبوونەوە و بەدەم بانگەوازی مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایانی كوردستان و ئێرانەوە هاتن و بە هەڵگرتنی پلاكارد و دروشم و بە خوێندنەوەی بەیاننامە ویست و داخواییز رەواكانی خۆیان هێنایە بەرباس.”

ئەو مامۆستایە ئەوەشی ئاشكرا كرد: “بەداخەوە لەلایەن ناوەندە پەروەردەییەكانی شاری مەهابادەوە ئیزن نەدراوە ئەو مانگرتنە بەڕێوە بچێت و لە شاری بۆكانیش پێش بە وێنەگرتنی وێنەگران و میدیاكان گیراوە.”

گوتیشی: “ئەو مانگرتنە سەرانسەریەی مامۆستایا هەر ئەمڕۆ كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی ئێران بەڕێوە دەچێت و داوكاریی و ویستەكای خۆیان دەحەنە بەرباس.”

ئەوەشی ئاشكرا كرد: “بەهۆی ئەوەی كۆمەڵگەی ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی كوردستان ئەمنیەتییە و چاوەدێرییەكی توندی ئەمنی هەیە، چەند رۆژ لەمەوپێش كەش و دۆخێكی ترسیان وەڕێخست و چەند مامۆستا و چالاكوانێكیان قۆڵبەست كرد كە ئەو مانگرتنە هەرچەند یاسایی و فەرمیش بوو بەڕێوە نەچێت.”

پێڕاگەیشتن بە رەوشی شپرزی پەروەدە، پێداچوونەوە بە مووچەی مامۆستایان و لابردنی سیاسەتی هەڵاواردن لە ویستە سەرەكییەكانی مامۆستایانی كوردستان و ئێرانە و لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەمە چەیندین جارە كە مامۆستایان بەهۆی خراپیی باری ژیان و گوزەرانیان دەست دەدەن مانگرتن و لەم بارەوە مامۆستایانی شارەكانی رۆژهەڵات پێشەنگ بوون.


























No comments: