Saturday, September 12, 2015

درشوت کردنی قوتابخانەیەک لە لایەن خێرخوازێکەوە

بە پێی ئامارەکان کە پێشتریش لەو بلاگە هەواڵدەرییەی پەیوەندیدار بە پەروەردە و هەروەها لە هەواڵدەرییەکانی ترەوە باسی کراوە، بەشێکی زۆر لە قوتابخانەکانی کوردستان بە پێی ستانداردەکانی خودی کۆماری ئیسلامی  داڕماون و هەروەها بەشێکی زۆر لە گوندەکانی کوردستان قوتابخانەیان نییە و ئەوەش بۆتە هۆی واز هێنان لە خوێندنی بەشێکی زۆر لە قوتابیان و بەتایبەتی کچان، هەر بۆیەش پێویستییەکی مێژوویی و مرۆڤییە کە کەسانی خێرخواز ئاوڕ لە قوتابخانە درووست کردن بدەنەوە.
رەسووڵ عەبدی ناسراو بە رەسووڵ تاژانی ناوی ئەو هاووڵاتییە خێرخوازەی شاری بانەیە کە قوتابخانەیەکی شەش کلاسی دروست کردووە.
ئەو قوتابخانەیە لە گەڕەکی ئەحمەدئاوای شاری بانە بنا نراوە.
رەسووڵ عەبدی ناوی دایکی خۆی واتە " ئامینە خدری" لەسەر قوتابخانەکە داناوە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە زاری خەڵکەوە بڵاوی کردبوویەوە، بەشێک لە قوتابییەکانی ئەو شارە بە هۆی نەبوونی قوتابخانەی شیاو و ستاندارد وازیان لە خوێندن هێنابوو.
ئەو وازهێنانە زیاتر کچانی لە خۆ گرتبوو و کچە قوتابییەکان بە هۆی دووربوونی قوتابخانە لە ماڵەکانیان وازیان هێنابوو.
هەنگاوی لەو شێوە خزمەتێکی مەزنە بە چوونە سەری ئاستی وشیاری نەوەی دوا ڕۆژ و هەروەها پاراستنی گیانی قوتابیان.


No comments: