Friday, September 18, 2015

ڕێ و رەسمێک بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ساز کردنی قوتابخانەی گوندی نەرزێوەی شنۆ

ڕۆژی پێنج شەممۆ رێکەوتی ٢٠١٥/٩/١٧ بە ئامادە بوونی ئەژمارێکی زۆر لە خەڵکی ئاوایی نەرزێوە و هەروەها چەند بەرپرسێکی حکومی شاری شنۆ و هەروەها مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە ڕێ و رەسمێک بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کاری سازکرانی قوتابخانەی نەرزێوەی شاری شنۆ بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنیری پەروەردە نیوز لەو رێ و ڕەسمەدا کە لەگەڵ پێشوازییەکی یەکجار زۆری خەڵکی ئاوایی و قوتابی و مامۆستایان ڕووبەڕوو بوو، بەرپرسی پەروەردەی شاری شنۆ خاتوو شیرین جەهانگیری و عەبووڕڕەحیم ئەحمەدی بەرپرسی ئیداری خێرخوازی پەروەردەی شاری شنۆ و هەروەها فەرمانداری شنۆ و بەرپرسی قوتابخانەی گوندی نەرزێوە قسەیان بۆ ئامادەبووان کرد و جەختیان لەسەر پیویستی پەرە پێدان بە خێرخوازی لە بواری پەروەردە و ساز کردنی قوتابخانە کردەوە و ئەو ئەرکەیان بە گرنگ و پیرۆز وەسف کرد.
ئەو رێ و ڕەسمە تا کات ژمێر سێی دوا نیوەڕۆی خایاند.
شیاوی ئاماژەیە کە قوتابخانەی گوندی نەرزێوەی شاری شنۆ بە هاوکاری خێرخوازێک و خەڵکی ئاواییەکە ساز کراوە و هەنگاوێکە بۆ سڕینەوەی نەخوێندەواری.
هەروەها شیاوی ئاماژەیە کە کوردستانی ئێران لە ڕووی قوتابخانەوە تووشی ئاستەنگییەکی یەکجار زۆر بووە و زۆریك لە 
قوتابخانەکان تووشی داڕمان بوون و پێویستییان بە نوێژە کردنەوە هەیە. نەبوونی قوتابخانە بە گوێرەی پیویست و هەروەها بە ستانداردەکانی پێویست یەکێکە لە هۆکارەکانی وازهێنان لە خوێندنی قوتابیانی کورد و بەتایبەت قوتابیانی کچ.






No comments: