لە ڕێ و ڕەسمی حەجی ئەو ساڵ ڕێژەیەکی زۆر لە حاجیەکان و لە ناویاندا حاجیەکانی ئێران گیانیان لە دەست دا کە لە ناویاندا ئەژمارێک حاجی کوردیشی تێدابوو.
لە شاری مهاباد، سێ برا بە ناوەکانی موحهمهدئهمین پیرۆتی (حاجی ئهمین)، عوسمان پیرۆتی (حاجی گوڵاوی) ، مامۆستا عهبدولناسر پیرۆتی (حاجی مامۆستا) گیانیان لە دەست دا.
عەبدوونناسر پیرۆتی مامۆستای وانەی ئایینی قوتابخانە دواناوەندییەکان و هەروەها بەڕێوەبەری پێشووتری قوتابخانەی دواناوەندی ئەمیر کەبیری شاری مهاباد بوو و بە کەسێکی دیندار و لە هەمان کاتیشدا نەتەوەیی و بەڕێز ناوبانگی هەبوو. تایبەتمەندییە کەسییەکانی مامۆستا عەبدوونناسر کە بە کەسێکی پاک و بێگەرد و خاکەڕا و ڕاستگۆ ناسراوبوو، جێگەیەکی تایبەتی بۆ خوالێخۆشبوو لە ناو دڵی قوتابی و مامۆستا و هاوکارەکانی چێ کردبوو.
کۆچی دڵتەزێنی ناوبراو دڵگرانیەکی زۆری لە ناو هاوکاران و هاوڕێیان و قوتابیانی شاری مهاباددا ساز کردووە.
تێبینی: بە پێی دوایین هەواڵەکان لە پەنجاو دوو پیاو و شەست و هەشت حاجی ژن کە ئەو ساڵ لە شاری مهابادەوە چوبوون بۆ حەج ٢٤ حاجی لەو ڕوداوەی ڕێ و ڕەسمی حەجی ئەو ساڵدا کۆچی دواییان کردووە.
No comments:
Post a Comment