Friday, December 18, 2015

٥٠٠ منداڵی کوردی پارێزگای سنە لە مافی خوێندن بێبەشن

٥٠٠ منداڵی کوردی پارێزگای سنە لە مافی خوێندن بێبەشن

بە پێی زانیارییەکانی “پەروەردە نیوز” ئەوڕۆ بەرپرسی گشتی پەروەردەی پارێزگای سنە لە شاری دیواندەرە ئاماژەی بە نەکەوتنەبەر خوێند و بێبەشی ٥٠٠ قوتابی لە قۆناغی بنەڕەتیدا کرد. و کوتی :”تەنیا ٥٠٠ قوتابی (!!!) لە تەمەنی قۆناغی بنەرەتیدا لەو پارێزگایەلە خوێندن بێبەشن.
ڕەشید قوربانی هەروەها باسی لە نەشیاوبوونی دۆخ و هەل و مەرجی خوێندن لەو پارێزگایەدا کرد و وتی: لە قۆناغی بنەڕەتیدا ڕێژەی 99.77  لە قوتابیان کەوتوونە بەر خوێندن و تەنیا (!!) ٥٠٠ کەس لەو تەمەنەدا نەکەوتوونە بەر خوێندن و ناچنە قوتابخانە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لە خراپتر بوونی ئەو دۆخە لە قۆناغەکانی تر، واتا ناوەندی و دواناوەندی دا کرد و کوتی: پارێزگای سنە لەو ڕووەوە لە پلەی ٢٥ لەسەر ئاستی ئێران دایە.
ئەو بەرپرسە لە درێژەی باسەکەیدا وتی: ئەگەر باس لە نەخوێندەواری لە تەمەنی ١٠ تا ٤٥ ساڵی بکەین ئەوا دەبێ بلێم، حەفتا هەزار کەسی نەخوێندەوار لەو پارێزگایەدا هەیە.

No comments: