بەپێی راپۆرتی
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رۆژانی رابردوودا "ئەسما چەشمە کەبوودی" کە مامۆستای
وانەی "بیرکاری(ریاضی)" لە قوتابخانەی کچانەی شارستانی کامیاران بوو، پاش ١٥ ساڵ
وانە وتنەوە، بۆ ماوەی ٣ ساڵ بۆ ئوستانی یەزد دوور خرایەوە.
ئەو ژنە مامۆستایە، کە ئەندامی مەکتەب قورئانە، ٢ ساڵ پێش ئیستا بۆ تاقیکردنەوەی قۆناغی دوکتوڕای (بیرکاری)ی زانکۆی کوردستان وەرگیراو پاش چەند مانگ درێژەدان بە خویندن، لە زانکۆ دەرکرا.
ئەو ژنە مامۆستایە پاش ئەوەی ناڕەزایەتی بە دەرکرانی لە زانکۆ دەربڕی، نەک تەنیا نەگەڕێندرایەوە سەر خوێندنەکەی، بەڵکوو لقی ١ی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچیی ئیداریی کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان، بڕیاری دوور خرانەوەی بۆ دەرچووبوو.
ئەسما چشمە کەبوودی تۆمەتی "هاندانی قوتابیان و مامۆستایان بۆ دووبەرەکی نانەوەو بڵاوکردنەوەی بڵاڤۆکی گروپە نایاساییەکان، ئەندامەتی و چالاکی بۆ مەکتەب قورئان، دژایەتی لەگەڵ بۆنە ئایینیەکان و دروست کردنی ئاستەنگ بۆ بەرنامە پەروەردەییەکانی قوتابخانەی "فاتیمەی زەهرا"ی دراوەتە پاڵ.

ئێمه وه‌ک یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستان ئه‌و کرداره چه‌په‌ڵه‌ی رژێم مه‌حکوم ده‌که‌ین و ئه‌وه به پێشێل کردنی مافی ره‌وای مامۆستاکان و هه‌ر وه‌ها نه‌بوونی دڵنیایی پیشه‌یی ئه‌ژمار ده‌که‌ین.
به‌داخه‌وه کۆماری ئیسلامی هیچ نرخ و ڕێزێک بۆ هیچ مرۆڤێک دانانێت و به‌داخه‌وه مامۆستاکان به هۆی هه‌ستیار بوونی پیشه‌یی و ئه‌رکیان و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا زۆرتر ده‌که‌ونه به‌ر گوشار.
ئه‌م کرده‌وانه‌ی رژێم له روانگه‌ی ئێمه‌وه مه‌حکومن و بۆ نه‌مانیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌کانمان تێده‌کۆشین
یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
No comments:
Post a Comment