به‌رێز کاک عومه‌ری مه‌عروفی ( هه‌ڵمه‌ت )
ئه‌م بابه‌ته تێروانینی بەرێز کاک عومەر ( ههلمەت ) مەعرووفی یه لە مەر، " سیستمی پەروەردە لە ئێران " کە بە راسپێردراوی بەرێزانی '' ماموستایانی کوردستانی ئێران '' بە ئەمانەتداریەوە بڵاوئدەکرێتەوە و بە ئومێدی ئەوەی سود بە گەل و نیشتمان بگەیەنێت .**
وێڵ و نازانستی بوونی ئامانجی ئارمانی سیسته‌می په‌روه‌رده له ئیرانی بنده‌ستی کۆماری ئسیلامیدا
نووسه‌ر: عومه‌ر (هه‌ڵمه‌ت) مه‌عرووفی
په‌روه‌رده سه‌ره‌کیترین ئامرازی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه‌کانی، هه‌ر بۆیه‌ش وڵاتانێکی زۆر تا ئێستا و له ڕابوردوشدا،
بودجه‌یه‌کی زۆریان ته‌رخان کردووه بۆ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی
وڵاته‌که‌یان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه، ئامانجی ئه‌و حکومه‌ت و
وڵاتانه‌یه له دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یان.
هه‌ر سیسته‌مێکی په‌روه‌رده چوار ئامانجی جیاواز و له‌یه‌کتری به‌ستراوه‌ی
هه‌یه : ئامانجئ ئارمانی، ئامانجی ناوه‌ندی، ئامانجی گشتی و ئامانجی
تایبه‌ت یان ره‌فتاری. ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستی ئه‌م نوسراوه‌یه ئامانجی
ئارمانیه، واتا ئه‌و ئامانجه‌ی که سیسته‌می په‌روه‌رده له کۆتایی و
ترۆپکی خۆیدا گه‌ره‌کیه‌تی پێی بگات. دیاره که ئه‌م ئامانجه‌ی سیسته‌می
په‌روه‌رده له لایه‌ن سیاسه‌توانان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ر وڵاتێکه‌وه
داده‌ڕێژدرێت و زۆر ئاساییشه له وڵاتێکی وه‌ک ئێرانی ژێرده‌ستی
کۆماریئیسلامیدا، له داڕشتنی ئه‌م ئامانجه‌دا که‌ڵک له که‌سانی پسپۆڕ و
فهلهسوفان و ده‌روونزانانی بێ لایه‌ن وه‌رنه‌گیردرێت و هه‌ر به‌م پییه‌ش
ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و پێکهاته‌ی ره‌سه‌نی کۆمه‌ڵگا نییه
که پێداگری له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵکو ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی و ئاواته‌کانی
سیسته‌من که ده‌کرێنه پێوه‌ر. که باس له ئامانجێک ده‌کرێت، بتهه‌وێ یان
نا ده‌بێ باس له پێوه‌ریش بکه‌ی، چون ده‌بێ پیوه‌رێک هه‌بێ که بتوانین
به پێی ئه‌و ڕێژه و ڕاده‌ی گه‌یشتن و ده‌سته‌به‌ربوون یان نه‌بوونی
ئامانجه‌که‌ی پێ بپێوین، ئایا ئێمه له کۆتایی چالاکی و له دوای ته‌رخان
کردنی بوودجه و تێچوو و وزه‌ی مرۆیی گه‌یشتوین به ئامانجه‌که‌مان یان
ئه‌وه‌ی که هه‌موو تێچووه‌که‌مان به فیڕۆ رۆیشتوه؟ ئایا
که‌موکووڕییه‌کان چین؟ ئیمه لێره‌دا باسه‌که‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه که
ئایا ئامانجی ئارمانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی کۆماری ئسیلامی درووسته یان
نا، یان ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌و سیسته‌مه ئامانجی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی
نیشته‌جێی ئێران ده‌سته‌به‌ر ده‌کات یان نا، به‌ڵکو ته‌نیا ده‌مانهه‌وێت
تیشک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و ڕاستییه که کۆماری ئیسلامی نه‌یتوانیوه
ئامانجێکی ئارمانی زانستی دابڕێژێت که بپێورێت و له ئه‌نجامدا ئه‌م
سیسته‌مه وێڵ ماوه‌ته‌وه و بێ ئامانج ڕێگه ده‌پێوێت. له‌باره‌ی
په‌روه‌رده‌ی کۆماری ئیسلامی و ئامانجی ئارمانییهکهی که به پیی یاسا
بریتییه له (لقا‌ء الی الله) واتا گه‌یشتن به ئه‌ڵڵا، ئه‌وه‌ی که شیاوی
ئاماژه‌یه و بۆته هۆکاری شکست و هه‌ره‌س هێنانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی
ئه‌و وڵاته و ده‌رهاوێژه‌کانی سیسته‌م نه ته‌نیا ئه‌وه به‌رهه‌مه نین
له حکومه‌ت گه‌ره‌کیه‌تی، به‌ڵکو ته‌واو پێچه‌وانه‌شن ئه‌وه‌یه که
ئامانجی ئارمانی ئه‌و سیسته‌مه ناپێورێ و هیچ پێوه‌رێکی بۆ نییه، هه‌ر
بۆیه‌ش کارناسان و پلاندانه‌رانی به‌رنامه‌ی ده‌رسی نه‌یانتوانیوه و
ناتوانن گه‌ڵاڵه و وانه‌گه‌لێکی درووست و په‌یوه‌ندیدار دابڕێژن و له
ئه‌نجامدا قوتابی چه‌ند بابه‌تێکی ئاڵۆز ده‌خوینیت که هه‌مووشیان به
ناچاری و به ئاڵۆزی به ئایینه‌وه گرێدراون. ئێمه چۆن ده‌توانین ڕێژه‌ی
گه‌یشتنی تاکی خوێنده‌وار به ئه‌ڵڵا بپێوین؟ وڵامدانه‌وه به‌و
پرسیارانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت زیاتر به‌رچاوڕوونی بدات به خوێنه‌ر: 1-
ئایا که‌سێک که له دوای دوازده ساڵ خوێندنی گشتی هه‌موو قورئانی له‌به‌ر
بیت، گه‌یشتووه به خودا (ئه‌ڵڵا)؟ 2- ئایا که‌سێک که له دوای دوازده
ساڵ خوێندنی گشتی، هه‌موو نوێژه‌کانی له کاتی خۆیدا بکات و بچته نوێژی
هه‌ینی، گه‌یشتووه به خودا؟ 3- ئایا که‌سێک که له دوای دوازده ساڵ
خوێندنی گشتی، بچێ بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپه ئسلامیه‌کان و ببێته
ئه‌ندامیان، گه‌یشتوه به ئهڵڵآ؟ 4- ............. پرسیاره‌کان زۆرن،
به‌ڵام ته‌نیا یه‌ک وڵام هه‌یه، نه‌خێر ئه‌وانه هیچ کامیان پێوه‌ر نین بۆ
پێوانی ده‌سته‌به‌ر بوون یان نه‌بوونی ئامانجیئارمانی سیسته‌می په‌روه‌رده له حکومه‌تی کۆماری ئسیلامی ئێران‌دا.
به سوپاسه‌وه له ماڵپه‌ڕی به‌ره‌ی نیشتمانی (ناوخۆی وڵات) وه‌رگیراوه
No comments:
Post a Comment