له یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بۆ مامۆستایانی نیشتمانپه‌روه‌ری سه‌قز
به گوڕ و تینه‌وه هانده‌ر و هاوکاریهه‌موو هه‌نگاوه‌کانتانین، ئێوه له مێژووی ته‌مه‌نی ئه‌م حکومه‌ته نگریسه‌دا به گوورترین مامۆستاکانی ئه‌م وڵاته و ئێران بوون و هه‌ر ده‌م ده‌نگتانبه ڕووی بێداده‌وه به‌رز بۆته‌وه و هیچ کات نکوڵیتان له کێشه‌کان نه‌کردووه و به هه‌ڵوێستی خۆتان بانگه‌وازی ئازادیخوازیتان کردووه
ماندوونه‌ناسی و چاونه‌ترسی ئێوه جێگه‌ی ڕێز و شانازییه. ئێوه له گه‌وره‌ترین پرسه‌کانه‌وه له زمانی دایکیه‌وه تا سه‌ڕه‌رۆیی کاربه‌ده‌ستان و تا ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کانی هه‌موو شوێنه‌کانی کوردستان وه‌ک ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ی شیناوێی خانێ وه بگره تا کاره‌ساتی بچوک وه‌ک نامه‌ی به‌رپرسان هیچ کات بێده‌نگ نه‌بوون.
ئێمه وه‌ک یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایان پشتگیری خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه و داواکانتان ده‌که‌ین و ڕایده‌گه‌یێنین که ئاماده‌ی هه‌ر جۆره یارمه‌تییه‌کی مه‌عنه‌وه و هاوده‌نگیتانین و هه‌روه‌ها هیوادارین ئه‌و هاوهه‌ڵوێستی و یه‌کڕیزییه‌کی که به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له ئێوه‌دا بینراوه هه‌ر به‌رده‌وام بێت و ئیزن نه‌ده‌ن که‌سانێکی هه‌لپه‌رست و خۆویست و به‌رژه‌وه‌ندیخواز بخزێنه ناو ڕیزه‌کانتانه‌وه و ڕه‌نج به‌خه‌سارتان بکه‌ن
هه‌ر بژین و به‌رده‌وام بن
به هیوای وه‌دیهاتنی هه‌موو داوا پیشه‌یی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانمان
یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
5ی جۆزه‌ردانی 2714ی کوردی
به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ 26/5/2014 زایینی

No comments:
Post a Comment