پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ساڵی نوێ و نه‌ورۆزی کورده‌واری
مامۆستایانی ئازیز و تێکۆشه‌ر، قوتابیانی خۆشه‌ویست و نه‌به‌ز، خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌فی کوردستان
به دڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانی ئازیز و به‌تایبه‌تی مامۆستایان و قوتابیانی رێبازی رێگه‌ی کوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌که‌ین و هیوادارین ساڵی نوێی کوردی ببێته سه‌ره‌تای گه‌یشتن به مافه ره‌واکانمان و له ساڵی داهاتوودا هه‌ر نه‌بێت به هه‌ندێک له مافه نه‌ته‌وایه‌تی و پیشه‌ییه‌کانمان وه‌ک خوێندن به زمانی زگماکی بگه‌ین هه‌رچه‌ند لامان وایه گه‌یشتن به‌و مافه و سه‌رجه‌م مافه‌کانی ترمان ده‌سته‌به‌ر نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ستی داپڵۆسێنه‌ران به یه‌کجاری له وڵاته‌که‌مان هه‌ڵبقه‌ندرێت.
له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیه‌که‌مانه‌وه ساڵی نوێی کوردی و جه‌ژنی کوردی نه‌ورۆز به هه‌ر هه‌موو لایه‌ک پیرۆزبایی ده‌ڵێین و هیوادارین له‌م ساڵه‌دا چه‌ق تر و پۆشته تر بین بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانمان و له خه‌بات نه‌پرینگێینه‌وه و کۆسپه‌کان نه‌مانروخێنین چون گه‌یشتن به مافێکی زه‌وتکراوی وا گه‌وره و دوژمنێکی وا غه‌ددار پێویستی به هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر و نه‌وه‌ستان هه‌یه
جه‌ژنی نه‌ورۆزتان پیرۆز و ساڵی نوێیه‌کی خۆشتان بۆ به ئاوات ده‌خوازین
یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
20.3.2014
به‌رانبه‌ر به 29ی ره‌شه‌ممه‌ی 2713ی کوردی

No comments:
Post a Comment