له دوای ته‌واوبوونی خولی سه‌رۆک کۆماری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و هه‌تنه سه‌ر کاری روحانی زۆر که‌س لایان وابوو که بارودۆخی ئێران به گشتی و بارودۆخی ژیانی مامۆستایان به‌تایبه‌تی گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت و دۆخێکی باشتر و شیاویان ده‌بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش لێدوان و لێکدانه‌وه و چاوه‌ڕوانیه‌کی پڕ به پێستی خۆی هه‌ڵه بوو
له دوایین حوکم که بۆ مامۆستاکان لێدرا زیادبوونێک له مووچه‌کاندا به‌دی ده‌کرا و زۆر که‌س لای وابوو که ئه‌وه ده‌توانێت بارودۆخی مامۆستاکان و ژیانی بنه‌ماڵه‌کانیان به‌ره‌و باشی ببات به‌ڵام ئه‌م چاوه‌ڕوانییه به چه‌ند هۆکاری خواره‌وه هه‌ڵه بوو که ئه‌م هۆکارانه:
یه‌که‌م: زیادبوونی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵاوسانه ئابووریه‌کان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاڵاکان زۆر که‌م بوو و به هیچ چه‌شنێک نه‌یتوانی وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گرانیه و ژیانی مامۆستاکان بێت
دووم: ماڵیات و بڕه پاره‌ی بازنشه‌سته‌گی (خانه‌نشینی) و به‌نده‌کانی کهمردکنهوهی مانگانه‌ی مامۆستاکان به رێژه‌یه‌کی زۆر چوه سه‌ر و به‌شێکی زۆر که‌م زیادبوونه گه‌ڕاوه گیرفانی ده‌وڵه‌ته‌وه
سێیه‌م: یه‌کم زیاد بوون واتا زیاد بوونی یه‌که‌م مانگانه‌ی مامۆستاکان به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گه‌ڕاوه بۆ گیرفانی حکومه‌ت که ئه‌مه‌ش به دوو لاه‌وه زیانی به مامۆستاکان گهیانبد
ا- له لایه‌که‌وه به‌شێک له‌و مووچه‌یه به ناوی بازنشه‌سته‌گی و هتد له مامۆستاکان که‌م کرابۆوه
ب- له لایه‌کی تره‌وه کۆی زیاد بوونه‌که گه‌ڕاوه بۆ حکومه‌ت
واتا ئه‌و بڕه پاره‌یه دوو جار له مامۆستاکان که‌م کرایه‌وه
هه‌ر بۆیه‌ش به‌داخێکی زۆره‌وه ڕێز و شان و شکۆی مامۆستا له سه‌رده‌می روحانیدازیاتر له جاران شکا و روحانی نه‌ته‌نیا یارمه‌تیه‌کی بارودۆخی ژیانی مامۆستاکانی نه‌دا به‌ڵکو زیاتر له جاران تووشی قه‌یرانی کردن هه‌ر بۆیه‌ش ئیستا زیاتر له جاران مامۆستاکان تووشی دوو پیشه‌یی (دو شوغڵی) بوون و ئه‌مه‌ش زیانێکی زۆر به خه‌مخۆری مامۆستایان و پاکژ بوونی پرۆسه‌ی خوێندن و فێربوونی فێرخوازه‌کان ده‌گه‌یێنێت
ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه پیویستی به هاوهه‌ڵوێستی زیاتر و چه‌ند قاتی مامۆستاکانه و پیویسته به تێکڕایی بیرێک بکه‌ینه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری مامۆستا و خۆش بوونی ژیانی خۆمان و بنه‌ماڵه‌کانمان
یه‌کیه‌تی پیشه‌یی ماۆستایانی کوردستانی ئێران
15/5/20014
No comments:
Post a Comment