Wednesday, July 2, 2014

دۆخی زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و په‌ڕی خراپی دایه‌


دۆخی زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و په‌ڕی خراپی دایه‌
زۆرن ئه‌و قوتابخانانه‌ی که‌ له‌ شاره‌ جیاجاکان له‌مێژ ساڵه‌ حوکمی ته‌خریبیان بۆ ده‌رکراوه‌
زۆرێک له‌ قوتابخانه‌کانی گونده‌کانی شاره‌کانی بانه‌ و سه‌رده‌شت و پیرانشار و ته‌نانه‌ت مهاباتیش ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بی هه‌ڵه‌ مه‌ڕ و بزن و ته‌ویله‌ن
به‌شێکی زۆر له‌ قوتابخانه‌کان هه‌ر کرێن
به‌و حاڵه‌وه‌ به‌شێکی زۆر له‌ قوتابیه‌کان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕيشه‌ی داڕمانین دیواری قوتابخانه‌کانیانن و مه‌رگ هه‌ڕه‌شه‌یان لیده‌کات
ئه‌م دڵگریانییه‌ له‌ هه‌ورامانات به‌ گشتی زۆرتره‌ له‌ شوێنه‌کانی تر و مامۆستایانی هێژاو نیشتمان په‌روه‌ره‌ به‌ هیوای پێشکه‌وتنی وڵات و ڕانه‌وه‌ستانی چه‌ڕخی زانست له‌ نیشتماندا ئه‌م زامه‌ به‌ دڵ قه‌بووڵ ده‌که‌ن و ملیان وه‌به‌ر ئه‌م باره‌ گرانه‌ ناوه‌ و مه‌ترسییه‌کانیان به‌ دڵ وه‌رگرتووه‌
به‌ڵام ئایا تا که‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌کانی په‌روه‌رده‌ لێپریسنه‌وه‌ له‌م حاڵه‌ ناکه‌ن و ئاوڕ له‌م قوتابی و مامۆستایانه‌ ناده‌نه‌وه‌؟
ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ هه‌وڵ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسییانه‌ بدرێت
تا که‌ی چاوه‌ڕوانی په‌ڕ په‌ڕبوونی گوڵی هیوای هیواکانمان بین و بێده‌نگ بوه‌ستین
له‌ ئێرانی ژێر ده‌ستی کۆماری سێداره‌دا که‌ ناوه‌ند و یه‌کیه‌تییه‌ پیشه‌ییه‌کان مافی سه‌رهه‌ڵدانیان نییه‌ یان ئه‌وه‌تا ده‌بێ به‌ دزی و له‌ ژێر چارشێوی شه‌ودا له‌دوای مافه‌کانمان بین یان ئه‌وه‌تا ده‌بێ ته‌ک ته‌ک و به‌ تاکه‌ که‌ست ده‌ست بده‌ینه‌ ده‌ستی یه‌کتری
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ گۆڕانی ئه‌و دۆخه‌ و ڕزگارکردنی ژیانی قوتابیانمانه‌ و به‌ره‌و پێش بردنی چه‌رخی زانست له‌ که‌شێکی ئارامدا
بۆیه‌ داوا له‌ مامۆستایانی هێژا ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر به‌ هۆی هه‌ر هۆکارێکه‌وه‌ ناتوانن بێن له‌ ناو ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تیه‌که‌مانه‌وه‌ ئه‌وا به‌ گرووپی که‌م که‌م و چه‌ند که‌سییه‌وه‌ ده‌نگتان به‌رز بکه‌نه‌وه‌ و داوای نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ قوتابخانه‌کان بکه‌ن و ئیتر چیت ئیزن مه‌ده‌ن گیانی قوتابیانمان که‌ ئاسۆی دواڕۆژ له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌واندایه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ په‌روه‌رده‌ی باش له‌ ژینگه‌یه‌کی هێمن و ته‌ندرووستدا دیته‌ ئاراوه‌، بکه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌
یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
25/5/2014

No comments: